تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کێمپەڕ
تەنینەوەی برین بە هۆی کێمەوە.
ئاوپەڕ
پووازێکە دەخرێتە پاڵ کونجی ئاشەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاوەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بدات و بیسووڕێنێ.(دەر) کاتێکە دەغڵ شیرەی تێدە تەزێ دەڵێن ئاو پەڕبووە. پەرەسەندنی زامە بەهۆی برینی کۆنەوە.(کۆ): ئاودانێکی سووکی شیناییە. نەخۆشیێکی ئاژاڵانە بەهۆی خوواردنەوەی ئاوی سارد و سەهۆڵاوی لە زستانێدا. ئاوڕشێن
ئەوپەڕ
ئەوبەر، بەرەکەی دی، لایەکەی دی، بنەبان، دووایی، هەرەدووایی، کۆتایی
باپەڕ
چایمانێ، (هەورا.، دەر)واپەڕ، کەسێکە لە کاتی ئارەقەکردنێدا کە هێشتا ئارەقەکەی ووشک نەبووبێتەوە بای ساردی لێ بدات
تیژپەڕ(فە)
توندڕەو، تیژڕۆ._ی: توندڕەوی، تیژڕۆیی
تێپەڕ
ڕابر. ئەو کەسەیە، کە تێدەپەڕێ
خاوپەڕ
بەنێکە نەزۆر خاو و نەزۆر کرژ بێ.
خۆرپەڕ
داپەڕ
کەسێکە بۆ لای خووارەوە بپەڕێ، ببەزێتە لای ژێرەوە، هەڵپەڕ داپەڕ
دەستپەڕ
دەسپەر،کەسێکەبەدەستی خۆی ئاسوودەکات.
دەسپەڕ
دەستپەڕ.ی: دەستپەڕی.
زرێپەڕ
زەردەپەڕ
زەردە، زەردەڵپەڕ، زەردی ئێواران. کاتی ئاوابوونی خۆر کە زەردە بەسەر کەلەوەبێ
سیخپەڕ
بێچووە باڵندەیێکە٬ کەهێشتا پەڕوباڵی دەرنەکردبێ.
سەرپەڕ
سنوور. وێنه٬ شکڵ٬ نیگار. چتێکە لەوپەڕی چەند چتێکی ترەوەبێ. باشترین و چاک و بەرزترین. کەنار٬ قەراخ٬ لەلێواری هەرە دووایی٬ (کو.) سەرپەڕگ. لای هەرە سەرەوە و ژوورەوەی کۆڕێ٬ لە – ی کۆڕ (مجلس) ی دانیشتووە. گاجووتێکە لە گێرەدا لە پەڕی دەرەوە بەسترابێتەوە لەڕێزی گێرەدا
شاپەڕ
پەڕە هەرە درێژەکانی سەر باڵ و کلکی باڵندانە. (ڕەوا.) چخ. شمشیرە.
شەستەپەڕ
شێست پەڕ (گوڵێکە).
شەشپەڕ
جوورە جۆیەکە گوڵەکەی هەشت ڕیز دەنکی تێدایە. جوورە گوڵێکە. داردەستێکیشە ئەستوورە، کە بزمای درشتی لەسەر کوترابێ.
شەپەڕ
شاپەڕ، باڵی پەڕەوور و فروسکە و ئیتر.
لاپەڕ
لاپەڕگە٬ پەناگە.