تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵەوانە
(کەڕۆژ) دیوار یا ئەسوندەیێکی دەمەکییە لە تەنیشت دیواری شکست دادەنەزرێ، گوڵتە، تیرەک، پشت کۆڵەکە. جوورێکە لە مازوو. فیلپایە، کۆڵەگە، پایەیەکە بدرێتە ژێر شووێنی زەدەداری شکست. تەیرەن ئەبابیلە، باڵندەیێکی ڕەشی گچکەو باڵ درێژە بەهاران پەیدا دەبێ ئیتر گۆیا دووای نیوەی هاوینێ بزر دەبێ، باڵندەی ناوبراو هەمیشە بە حەواوەیە، کە بنیشێ ناوانێ بفڕێ ئێوارانیش لەسەر دارو بن سوواندان دەنیشن تا لە بەیانیدا بتوانن خۆ فڕێدەن و بفڕت خووادنیشیان لە حەواوە مێش و مێشوولەیە
پاڵەوانەکەچەڵ
گەمەیەکە پێی دەڵێن گەمەی شالمەلم
پاڵەوپەست
پاڵەپەستوو، پاڵەوپەستوو
پاڵەوپەستۆ
بڕوانە: پاڵەوپەست
پاڵەپەستۆ
پاڵنانی زۆری بە نهێم بە گیاندارێکەوە. پاڵەو پەست، پاڵەو پەستۆ
پاڵەپەینان
پانیەلێکدان
گیا پاڵوانە (کە.)
گیایەکی بەهارییە.
تەپاڵدان(ئەردە)
تەپاڵەدان
تەپاڵە
دەوەدەشتی، دەوەکێویلە، شیاکەی ووشکی ڕەشە ووڵاخانە، تەپڵە، ساهەک. (دەرهەرکۆ) سەرگین. سەنێر. (باک) کۆخە، تەپەرۆشک. (هەورا) سەورۆ. (دەرباد) لاس، سەرگین. (زەن) سەهەن. (بادکە) تەپک. تەپۆڵکەی گچکە
سینەپاڵوو
سێپاڵوو
سییووچ، جوورەدڕکێکی سێسووچە، بۆهەموو چتێکی سێسووچ دەبێ، سێلک.
سەرپاڵان
سەرکورتان ٬ سەرجل
سەرپاڵە
سەرۆکی پاڵە و سەپانانە٬ کەسی یەکەمین لە دروێنە کاران٬ سەپانێکە لە کاتی دروێنە دا وەپێش سەپانەکانی تر بکەوێ
شەشپاڵوو
شێوەیەکی ڕێکە، کە شەش ڕووی یەکسانی هەیە، شەشگۆشە.
شەپاڵمە (کە.)
شەپەڵاخ، چەپۆک، شەپاڵە.
شەپاڵە
بەلەپی دەست لە کەشی کەسێکی تر دان، شەپەڵاغە، زلله، چەپاڵە.
شەپاڵەلێدان
زلله لێدان.
قەپاڵگرتن
قەپگرتن٬ گازگرتن
قەپاڵە
(هەورا.): بابۆڵە
وەپاڵدراو
خراوەپاڵ
پڵاوپاڵاو(ئەردە)
پڵاوپاڵێو
چاپاڵێو
چاپارزن، چاپارزەن، کەوگیری چای، پارزۆنگ، کەوگیرە
چاپاڵەدان(ڕۆژ)
پاڵپێوەنان، پەنادان بە یەکێک، کە هانات بۆ بێنێ
چایپاڵوون(لو)
چووارپاڵوو
چتی ئەستووری چووار گۆشەی ڕێک، چوواربەند
چەپاڵک