تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ پاڵ(ڕۆژ)
پاڵ
_پێوەنان: ڕەپێش خستن، بەدەست ئاژۆتن، پاڵپێڕانان، پاڵدان، کزری، تەکاندان، چەپاڵدان، لەتر، دانان، دەست پێوەنان. پاڵدانەوە: پشت بە بالیف یا دیوارو چتێکەوە نان بۆ حەسانەوە. (دەر) تەڵاقدانەوە.سایە، سێبەر._دانەوە: پشت بە کەسێک قایم کردن، خۆ لە ژێر سێبەری کەسێکی خستن. به_پشتی.اندار. بێ_: بێ پشتیوان. پاڵ کەوتن: پاڵ بە چتێکەوه دان، درێژبوون بۆ نوستن یا بۆ حەسانەوە._دانەوە: پشت بە دیوار یا دارو یا بالیفانەوەنان. ناو، نیو، بال. لەپاڵ نەوێناندا ڕاکشاوە: لەناو نووێناندا. (شار) ملە، کە. قەد، بەرقەد._کێوان: بە بەرقەدی کێواندا. له_ەوە: بەدزی، بەنهێنی، بەکاوەخۆ. له_دابوون: لە پەناو لە ژێر سایەو داڵدەدا. وه_دان: دانەپاڵ. تەنیشتی گیاندار، پاڵوو، کەلەکە، پووتەگا. پشت: پاڵی لێداوە
پاڵ لێدانەوە
دڵنیابوون، گووێ دنجبوون، ئاسوودەبوون
پەڕو پاڵ
کووماتک
شیر پاڵوو
پاڵووێنه، شیرپارزۆنک.
شیر پاڵۆک
شیرپاڵێو، پاڵوێنه، (باک.) پارزۆنگ. کونێکه دەهێڵرێتەوه لە تەنیشت (نێ) بۆ ڕایی کردنی گیرو گرفت.
فسفس پاڵەوان
برێتییە لە یەکێک کە هیچی لە دەست نەیەت و هەر خۆشی هەڵکێشێ
پاڵا(هەورا)
پاڵاخ
(موک) پەڵخ، (هەورازەن) کەدەگ، گوور (لور). گووێلکی گامێشییە، (شکا) دولبە. گەڵای ووشک و وەریوی دڕک و داڵە
پاڵاخ
(پیرا) پەڵەخ، گیایەکی سێ سووەو یەک یەک لەنێو ئاوێدا کۆماکۆما تا بەژنێک بڵند دەبێ، پاڵاخ زۆری پێخۆشە بیخووا. هێوەرە، پاڵاخی سێ ساڵانەیە
پاڵادڕانە
(هەورائەردە) پێڵاودڕانە، کاڵەدڕانە، پامز. خەرج و باجێکە پیاوی ئاغا لەمسکێنی دەستێنی لە کاتێکیدا، کە مسکێن قەرزدار بێ جگە لە قەرزەکه_ی خۆشی لێدەستێنێ، کە پێی دەڵێن باجی سەربار
پاڵاس
دۆشەگێکی گچکەیە لە پارچە پەڕۆیان دروست دەکرێ. (باک) لێفە. ڕایێخێکە لەژێر دۆشەگ راخرابێ
پاڵافتن
(ڕۆژ) پاڵاوتن، (باک) پاڵاندن، شیر یا کەرەی توواوەو بە شیرپاڵۆک یا هێڵەگ دادەکەن تا خلته و موو و چتی تری لێ بگرن
پاڵامز
ڕۆنی کەرەیە، کە شووان لەبری مزی شووانێتی دەیچنێتەوە یا کرێیەکە شووانان لەباتی شووانانەی خۆی لە خاوەن ئاژاڵی دەستێنێ
پاڵان
(لوفەڕۆژدەر) کورتان، کۆپان، کووپان
پاڵانتە
پاڵانچەی گونج
پاڵاندروو
پاڵاندن(باک)
پاڵاوتن، پاراندن بپالینە
پاڵانقەجەری
کورتانی قەجەری
پاڵانچە
ماسوولکە گۆشتی باڵ بڕبڕەی پشتێیە. خڕکەبەرد، لەتکە خشت، بەردو قوڕو قسڵێکە دەدرێتە پاڵ گونچکاری پاڵان. ماسوولەکە خورپەیە، کە بۆ جووانی لەسەر پشتی هەندێک بەران و مەڕی قشت دەهێڵرێتەوە. بەردو قوڕ، قسلێکە وەپاڵ گونجی ئاو دەدرێ
پاڵانی
گووێدرێژێکە، کە کاتی کورتان لێکردنی هاتبێ و فێرە سوواری و باربردن بکرێت
پاڵانە
پاڵاغ، خوری و موویەکە لە کاتی بڕینەوەدا بەسەر مەڕو بزنانەوە بۆ جووانی دەهێڵرێتەوە
پاڵاو
پاڵاوتراو
پاڵافتراو، پاڵێوراو