تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست پاک
سەڕراست.ی:سەڕراستی.
زمان پاک
زبان پاک، زمان خاوێن، کەسێکە لەبارەی مەردوماندا هەر باش بدوێ. –ی:باش دووان لە بارەی مەردوماندا، زبان پاکی
پاک
(باک) لەنێوانی پاک و پیسیدایە، پاکە واتا زۆر پاک نیەو زۆریش پیس نیە. خاوێن، پاکژ، پاقژ. (دەر) پێک. (لو) پێیک. ئاقیژە، جنجلی. ڕووناک، پەتی._بوون: خاوێن بوون._کردنەوە: پێک کردن، خاوێنکردنەوە، لیل کرن، ڤەوەژارتن. پلووچ کرن(بۆ گووێزو خەیارو ئیتر)._بوونەوە: خاوێن بوونەوە. برێتییە لە مردنی پیاوی خراپ، دەڵێن خووا زوو پاکی کاتەوە. تەواو، تێکڕا، هەموو، خڕ، سەرپاک، گشت. نا_: پیس، دز، بێ بەخت
پاک و پاراو
تەڕو تازەو خاوێن، پاک و پاریاو
پاک و پاراوی
تەڕو تازەو خاوێن، پاک و پاریاوی
پاک و پاریاو
تەڕو تازە، خاوێن._ی: تەڕو تازەیی و خاوێنی
پاک و پووک کردن
بەختکردن و بەخۆڕایی چتێک دان بە کەسێکی؛ دەستمایەکەت هەموو_کرد: واتا بەفیڕۆ چوواندت
پاک و پیس کردن
جووێکردنەوەی چتی چاک و خراپ لە یەکتری
پاک وبوونەوە
دیان پاکەوکەر
پاکار
پاکانە
دڵپاک کردنەوەی یەکێک بەسووێند، بێ گوناهی، بێ تاوانی._کردن: پەڵەو بەدناو لە خۆ دوورخستنەوە، سووێندخوواردن، ڕێگا پاک کردنەوە. (بابا) هەشاردان
پاکتر
خاوێنتر
پاکترین
خاوێنترین
پاکخوو
خۆشخو، خۆشڕەفتار._ی: خۆشخوویی، خۆشڕەفتاری
پاکداو(باک)
پاکداوێن، پارێزگار. (باک)_ی: پامداوێنی، پارێزگاری
پاکداوێن
پارێزگار، داوێن پاک، (باک) پاکداو._ی: پترێزگاری، داوێن پاکی، پاکداوی
پاکدڵ(باک)
پاکدڵی
پاکردنەوە
خاوێن کردنەوە. تیکوڵ لێکردنەوەی خەیارو ترێزوو ئیتر. بژاردن و خاوێنکردنەوەی دەغڵ و دان لە خاک و خۆڵ و زیوان. پێکرانەوە
پاکلیرە
پاکردنی کەمکۆڵ
پاکوت
کوتانەوه و شێلانی سەربان بەپێ بۆ نەهێشتنی درزو قەڵەشتان لەکاتی باراندا تا دڵۆپەی نەکات. پێکوت، پێپەست، پێشێل. نزم، سووک، پەست
پاکوترە
گیایەکە لە پاقلانچکە دەچێ و دەخورێ
پاکوتکێ
پاکووڕ
(ڕۆژ) کۆڵ(لە دەست و پێیان)
پاکوڕ
(ڕۆژ) پێکوڕە، بێچووە کوللە لەپێش باڵگرتنێدا
پاکوڕە
کووللەی باڵ نەگرتوو، پێکوڕە. پیادە، نۆکەر، خزمەتکار