تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاپاچینە
پەیژە، جێپێیە لە دیواری بیران دەهێڵدرێتەوە بۆ هاتوچۆکردنی ناو بیرەکە
پاپەجانە
جوورە پێڵاوێکی ئاوزوونەداری منداڵانەیە
پاچینە(لو.، فە)
پلەکانێکە لە قوڕ، بەرد، گێچ، چیمەنتۆ، خشت و ئیتر دروستکرابێ بۆ چوونە سەربان. (ڕۆژ) پاپاچینە، نەردیوان، پەیژە
پاژنە(هەورا)
پانێ، پانیە، پل، بەل، پاشنە، پاشنا، پانیەی پێ یا هی قۆندرە. (کۆ) قونپانیە، (دەر) قوونپێنی، گوڵمە گۆشتی لای پشتەوەی پێیە
پاژینە(ئەردە)
پاکانە
دڵپاک کردنەوەی یەکێک بەسووێند، بێ گوناهی، بێ تاوانی._کردن: پەڵەو بەدناو لە خۆ دوورخستنەوە، سووێندخوواردن، ڕێگا پاک کردنەوە. (بابا) هەشاردان
پاگوشادانە
بەرتیلێکە بەبۆنەی هاتنی میوانەوە پێشکەش دەکرێ
پاڵادڕانە
(هەورائەردە) پێڵاودڕانە، کاڵەدڕانە، پامز. خەرج و باجێکە پیاوی ئاغا لەمسکێنی دەستێنی لە کاتێکیدا، کە مسکێن قەرزدار بێ جگە لە قەرزەکه_ی خۆشی لێدەستێنێ، کە پێی دەڵێن باجی سەربار
پاڵانە
پاڵاغ، خوری و موویەکە لە کاتی بڕینەوەدا بەسەر مەڕو بزنانەوە بۆ جووانی دەهێڵرێتەوە
پاڵداینە
پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵەوانە
(کەڕۆژ) دیوار یا ئەسوندەیێکی دەمەکییە لە تەنیشت دیواری شکست دادەنەزرێ، گوڵتە، تیرەک، پشت کۆڵەکە. جوورێکە لە مازوو. فیلپایە، کۆڵەگە، پایەیەکە بدرێتە ژێر شووێنی زەدەداری شکست. تەیرەن ئەبابیلە، باڵندەیێکی ڕەشی گچکەو باڵ درێژە بەهاران پەیدا دەبێ ئیتر گۆیا دووای نیوەی هاوینێ بزر دەبێ، باڵندەی ناوبراو هەمیشە بە حەواوەیە، کە بنیشێ ناوانێ بفڕێ ئێوارانیش لەسەر دارو بن سوواندان دەنیشن تا لە بەیانیدا بتوانن خۆ فڕێدەن و بفڕت خووادنیشیان لە حەواوە مێش و مێشوولەیە
پرسانە(ئەردە)
چتێکە لە کاتی پرسەدا بۆ ماڵی مردوو دەبرێ
پرسە گورگانە
پرسێکی سەرپێییە لە یەکێکیدا، کە نەتەوێ بە گووێی بکەی و بەڵام بۆ گلەیی دووا ڕۆژە
پرقێنە
ڤرڤێنە، قرخێنە
پرچنە(ئەردە)
پزیشکخانە
شووێنی پزشک. دەبوستانی پزیشک
پشتێنە
تەوقێکی ئاسنە ناوەکەی بە شووڵی بی یا شووڵکی ژاڵە پڕ دەکرێتەوە بۆ کڕەی چەڵتووک. دارێکە بەناو بەرزەگەوەدا ڕەتدەکرێ تا نەجووڵێ. چتێکە بەر بەستی فیچقەی ئاوێنی ئاشی پێ دەکرێ. پشتێندێکە بەسترابێتە ناو قەدی هێندێ چت بۆ قایمی. تەوق و چەرمێکە دەخرێتە نێی ئاش. پشبێن
پلیکانە
پلەکانە