تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەمبەرە
قەمت
شەنگڵە بەرەکەتەی گووێزییە واتە دوو گووێزە کە پێکەوە نووسابێ. (باک.): گچکەی وی قەمتکە:ئێخە٬ یاخه٬ بەکراسەوەیە
قەمتار
(ئەردە.): کەمتیار٬ کەمتار
قەمتاندن
(باک.): چەسپاندن٬ پێوە نووساندن
قەمتک
(باک.): قەنتک
قەمتەر
جوورە لغاو و زار بەندێکە لە دەمی سەگان و ئێستر و مەیموون دەکرێت٬ پۆزبەن٬ دەم بەس تا چت نەخۆن و سەگ و مەیموونیش نەگەزن.-بوون: ببرێتییە لە زۆر ڕژدی یەکێکی بە جۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخووات. –کردن: قەمتەر خستنە ناو دەمی سەگ و مەیموون و ئێستر و ئیتر بۆ دەمکوتکردنی یەکێکیش بەکاردەبرێ.-ی: مەبەس لە کەسێکییە زۆر ڕژد بێ هیچی بەدەمیدا نەچوو بێ
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ
قەمراندن
(باک.): برژاندن٬ سوورکردنەوە
قەمزە
(کە.):ووتەی خۆش و ئاخۆتنی پڕ لە سەودایی لەگەڵ ژنان کردن. غمزە. –نوشتە: قەبزە نوشتە
قەمسئوون
(باک.): فرت و فێڵ٬ فێڵ و فەرەج
قەمهاندن
(باک.): لەناوبردن٬ لەدەستدان
قەمهین
(باک.): لە ناوچوون٬ لەدەستدران٬ لە دەستچوون
قەموور
قەمبوور٬ مرۆی کووڕ و پشت دەرپەڕیو و مل بە ناودا چوو
قەمووشک
(باک.): مەیین و بەستنی خووێن
قەمووچکە
(ڕەوا.):لغاوەی زار٬ لغاوەی کەوش و ووڵاخ
قەمچ
هەڵپاچینی داران بە مقەست. (بڵ.٬ئاکۆ.):نیشانەیە بەو جوورە کەمێک لە تووکی ئاژاڵ یا ماڵاتان دەبڕن بۆ نیشانە کردنیان. –کردن: نیشانەکردن.(دەر.):-کردن:ڕێکخستن و بڕینەوەی زولف و پەرچەمانە. (جا.):بەدزیەوە بۆ لای نێچیران چوون تا دەگەنە بەرانبەری یا نێزیکی بۆ لێدانی. (هەو.):کەوتنە بەر دەست. کەوتنە بەر چاو٬ کەوتنە (هەورا.): ر هەل٬ بەرچەنگ٬ (باک.): لەوێچ. خووارایی٬ پێچ.-کردن: هەڵپاچیین موو بە مقەست. –ی: فەرمان٬ دەستەڵات: لەبەر –ی مەنگوڕاندایە: لە دژێر دەستەڵاتیمەنگوڕاندایە٬ قامچی٬ شەلاخ٬ قایشێکی هۆنراوەیە سووار چارەوێیپێ لێ دەخوڕێ٬ شەلاخ٬ نەقیزە
قەمچ و پێچ
گەوە٬ خووار و خێچ
قەمچان
(لو.):(هەورا.): ڵمەقۆ. گەمەیێکی ناسراوە پارە یا زیخی فڕێ دەدەنە ناو هەوا بەدەستی دەیگرنەوە
قەمچاندن
قەمچوورە
(باک.): ماڵاتێکە لە مێگەلان دەسێنرێت