تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فڕۆکە
باڵافڕ٬ باڵوون٬پڤۆک
فڕۆکەخانە
باڵافڕخانە
فڕۆکەشکێن
چەکێکە فڕۆکەی پێ بشکێ
فڕۆکەوان
باڵافڕوان٬کەسێکە فڕۆکەی باژووێ. –ی: باڵافڕوانی
فڕۆکەچی
باڵافڕچی
فڕۆکەچێتی
باڵافڕچێتی
فڕۆکەی بۆمباهاوێژ
باڵافڕی بۆمبا هاوێژ
فڕۆکەی سووسە
باڵافڕی سووسه٬ فڕۆکەی سەرنجدەر
فڕی فڕی
جوورە گەمەیەکە چەند کەسێک پێکەوەی دەکەن٬ یەکێکیان دەبێتە وەستا و دهڵێ فڕی فڕی فیسارە چت فڕی و قامکی بەرز دەکاتەوە ئەو جار ئەگەر چتێکی وای کوت کە فڕندە بێ ئەوی لەگەڵ وی قامکی بەرزنەکاتەوە تێدەکەوێ و ئەگەر چتێکی واشی کوت کە فڕندە نەبێ ئەوی لەگەڵ وی پەنجەی بەرزکاتەوە تێدەکەوێ
فڕین
پەروازکردن٬ فڕان٬ فڕیان٬ باڵگرتنی باڵدارە بۆ حەوا٬ هەڵفڕین٬ لێدانی دەمار
فڕیوە
گەمەیەکە ئەوی تێکەوێ دەبێ بە هەنگڵەشەلە بڕوات و ئەوانی دی تێی هەڵدەدەن ئەویش لەوان هەلبدا ئەوجار هەرکەسێ وە بەر شەقی وی کەوێ تێدەکەوێ
فڕێتە
(ڕەوا.):دوولۆی داوە بەنیە باش با نادرێ خاوەپەشتیشی پێدەڵێن خاوەپەشت لە ڕایەڵدا بەکاردەبرێ٬فرێت
فڕێدان
ئاوێژتن٬(باک.٬باد.):ئاڤێتن٬ کەوژاندن٬ کەوشاندن٬ ڤەزەلاندن٬ دەراڤێتن٬ ڕادان٬ (زەن.):پەردان٬ گەپچاندن٬ تووڕهەڵدان٬ تووڕدان٬ تێهەڵدان٬دوورخستنەوەی چتێک لە خۆت بە ئاوێژتن.لێ-:لێکردنەوە٬پەڕاندن
فڕێن
کڵاوفڕێن٬کەسێکە چتی بڕفێنی یا باڵندەی هەڵفڕێنێ٬هەڵفڕێن
فڕە
پەرت٬ تووڕ.- دان: تووڕهەڵدان٬ فڕێدان٬ دەرچوون٬ هەڵاتن. (ڕەوا.) نەکوتراو. فڕەی باڵندان٬ پڕه٬ دەنگی باڵی باڵندانە لەکاتی فڕینێدا
فڕەدان
(ئەردە.): فڕێدان٬ تووڕهەڵدان
فڕەفڕ
-ی باڵی باڵندان٬ دەنگی لێکدانی باڵی باڵندانە لەکاتی فڕینێدا٬ پڕەپڕ٬ (باک.): ڕەف
فڕەنگ
فەرەنگ٬ فەرانسەیی
فڕەنگی
(باک.): تەماتە. کفتی٬ سفلیسی