تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەک
بەرخی یەکساڵەیە نێر بێ یا مێ. کاوڕی دووساڵانەیە نێر بێ یا مێ. کاوڕ، که گەیشته یەکساڵی تا دووساڵان شەکی پێدەڵێن. ڕوویەکی میچ (جگ) یە، شەگ.
شەک و شۆک (ئەرده.)
شەکار(باک.)
شەکال (باک.)
کەوشی گەورە و زەلام، کەوشی دڕاو، پێڵاوی پانیەی پشتەوە، کەڵاش.
شەکان
شەکاندن (هەو.)
هەژاندن، شانازی کردن. خۆ بە شۆخ نیشاندن. تەکاندنەوە.
شەکاندنەوە
هەژاندنەوە، هێنان و بردنی چته بە هۆی باوه، دارەکه با دەیشەکێنێ، لەراندنەوە.
شەکاننەوە
شەکانەوە
شەکاو
لەراو.
شەکاوشەک
شەکواشک.
شەکاوە
لەراوه.
شەکاوەوە
لەراوەوە.
شەکر
شەکەر. قەن، قەند، کەلـلـەشەکر. بە بەڵێن و پەیمان و قسەی خۆشیش دەڵێن. ـ ی وورد: شەکری هوورد، چتێکی سپی یا زەردی زۆر شیرینیە و خۆشە لە قامیشی شەکری یا جووره چەوەندەرێکی دروست دەکرێ.
شەکر خەنده
شەکر خەنە
شەکر خەنده.
شەکر شکاندن
شەکر شکێن
قەندشکێن، چەکوچێکه قەندی پێ بشکێنرێ. کەسێکه پیشەی هەر قەند شکاندنبێ.
شەکر لەمە
جووره خوواردەمەنییەکە لەشەکر و گووێز و ئاره درستدەکرێ.
شەکراو
قەنداو، ئاوێکه بەشەکری شیرین کرابێ. شیرینی ژنخووازتنێ.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.