تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەقشەقە
فڕفڕە، باغەوان بەو دەنگه، جانەوەران لە باغی ڕاودەنێ.
شەقشەقە (بابا.)
جوره ترێیکه گلووی وەکوو هی کشمیشی وایە و سپیە. تەنەکەیەکی چکۆڵەی دەسکداره منداڵان بەڕاوەشاندن و هەژاندنی و شەقەشەق لێهاتنی خۆشیان لێدێت و پێی ژیردەبن، تەنەکەیەکە چەند زیخ یا وورده بەردی تێدایە.
شەققه
دەنگێکه لە نێوانی شلپە و تەقەرایه بەڵان زۆرتر بەدەنگی جووته باڵ لێکدانی باڵندان بەکاردەبرێ، شەقەی باڵی هات و فڕی. شەققەمشار.
شەقل (باک.)
زلله. شەقڵ. چاپ. ـ کردن: چاپکردن.
شەقووق
درەختی قەزوانی زڕ.
شەقڕان
شەقکردن
لەتکردن و قەڵشتنەوەی هەندێ چت.
شەقڵ
نیشانه، درووشم، مۆر. مۆری خەرمانان. تەختەیەکی نەخشکراوه شەقڵی پێ لە خەرمانان دەدرێ تا دزی لێ نەکرێ. ـ کردن: مۆر کردن، درووشم لێدان، نیشانەکردنی جۆخین. ـ شکاندن: مۆرشکاندن. مۆری ڕوخسار و شەرمی ناسک و نازداران.
شەقڵاوه
شارۆچکەیەکی هاوینه هەواره لە کوردستان باشووردا.
شەقڵشکان
مۆر شکانی خەرمان و چتی تر.
شەقڵشکاندن
بریتییه لە ئابڕووبردنی یەکێک و شکاندنی لەناو مەردوومانداو.
شەقڵچی
ئەو کەسەیە، کە سەر خەرمانان نیشانه دەکات و ئاگاشی لێیان دەبێت.
شەقڵکردن
نەقش و مۆر کردنی خەرمانیه. شەقڵ. مۆر.
شەقڵە
تەختەیەکی نەخشکراوه خەرمانی پێ نەخش دەکرێ. قیسپی خانووانە. (دەر.) ئاڵوودار.
شەقۆق (باک.)
شەقووک. پەنا، داڵدە، پەسیو. هەرمێ کێلویه.
شەقیف (باک.)
شەقیقه (ع.)
لای سەڕ، نیوەی سەر، نەخۆشییەکە لە نیوەی سەریشدا پەیدابێ ـ ی پێدەڵێن.
شەقیله
پارچه چەرمێکه ژنان بەلای راستی خۆیانیانەوە دەگرن تا تەشی لەسەر بابدەن تا جلەکەیان نەدڕێ و هەم تەشیەکەش باش بخولێتەوە.
شەقێن
(که.) شەقان. هۆلێن، گەمەیەکە گۆی تێدا ڕادەپەڕێنن. گۆیێن گۆیەکی خڕی دارین لە دەشتێکی دادەنێن هەر دەستەی بە دارێکی چەماوەرە هەوڵدەدات بۆ ئەوەی لەسەر شاری دستەکەی ترەوە دەری بکات.