تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مووشانە
(کۆ.): ماتێن
نانەشانە
(جا.): سەلەی نانییە. (هەورا.): خوانە داریینە. خوانچە
نییشانە
نییشان. بوونە: بوونە ئامانج. –کردن: دەستنیشان کردن. – شکاندن: نیشانە پێکان. شته٬ باڵەتە٬ موور٬ خال٬ بنک٬ پەڵە٬ شەقڵە٬ شەقڵ٬ ئامانج ٬ ئارمانج٬ مەبەس. پنکێکی ڕەشی چکۆڵە یا گەورەیە لەسەر لەش. –گرتن: مشتەگرتن٬ -بوون (هەورا.): جزکردن٬ چراغ کردن٬ شوێن کردن٬ نێولێ هێنان٬ دەست نیشان کردن٬ تات٬ (باک.): تەهت کرن. لە-دان: ئەنگاوتن٬ پێکان. – ئەنگاوتن. –ی ئیفتیخاری (باک.): رست. لەنیشانەدان: هەڵەشە
پووشانە
پارەیێکە ئاغا لە خاوەند ئاژاڵێکی دەستێنی لە ساڵێدا بەرانبەر بەو پووشەی، کە ئاژاڵەکانی خوواردوویانە
چووارشانە
مرۆی پان و پۆڕ، باڵابەرزو چارشانەی داڕێژراو
ڕشانە وە
ئازارێکی پیسە لە خواردنە وە ی ئاوی پیس تووشی دێن،(فە.)مە رگی،چاوقووڵکە،ژە هر کە نگر دە رما نێتی.پڕ پە ڵک و گە ڵا بوونی دارانە.هە ڵهاووردنە وە.ڤە ڕشان،(باک).دلغە لینە ک ،هێنا نە خوارهوە ی خوواردە مە نییە بە زاردا،هێڵنج هاتنە وە یا هێنانە خۆ بۆ ئە وە ی،کە خواردە مە نی ناو زگ بە زار دا بێتە دە رە وە. قۆرە، کە تووک وە گوڵی دارو بار و گیایانیش بە کار دە برێ.
کێشانە
کێش٬ بەتەرازووکێشان٬ ئەندازەگرتنی چت بەسەنگ و تەرازوو.