تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربوورە
تۆوچاندنە بە زەویدا پێش ئەوەی، کە بکێڵرێت، بەرچێن، پێش بینین و چاوپێکەوتن: تۆله_بڕیارمەدە واتا تا چت بەچاو نەبینی باوەڕ مەکەو بڕیاری لەسەر مەدە
بەربووز(بار)
بەربووق(زا)
گونجی ئاو
بەربوون
ئازادبوونی بەندی و گرتووان. بەرەڵابوونی بێستان و باخ و باخچە. بەرەڵابوونی ووڵاخ و ئاژاڵی بەستراوەوەو یا باڵندە لە قەفەزێدا. رایی بوونی ئاو._ی مانگ و رۆژ: لە گیران دەرچوواندن. ترازانی دوو تی لێک قایمکراو. تەختەی ئەو کورسییە یا ئەم دروومانە بەربووە._خوواردن: دەست بە خوواردن کردن
بەربوونەوە
بەربووک
(باک) پۆڕسپی، (ڕۆژ) پاخەسوور، پێخەسوور، ژنێکە لەگەڵ بووکێ دەچێتە ماڵی زاوای، کە لە پەردەی هاتنەدەرێ دەگەڕێتەوە، ماڵی بووکی، سەرچەرمی._ی: پیشەوکردەوەی بەربووک
بەربچان(زا)
کەسێکە ڕەووشت و خووی لە خەڵک بەدەربێ
بەربچاڤ(باک)
ماڵبات دانەر، ئەو کەسەیە ڕادەی مافی ئاغا یا دەوڵەت لە ماڵی کاسب و ڕەنجبەران دیاری بکات
بەربڕ(باک)
بەردشکێن، پێشگر، ئەو کەسەیە ڕێگای بە دووژمن بگرێ._ی: بەردشکێنی، پێشگری
بەربڕینەوە
پێشگرتن، بەرهەڵستکردن، پەک خستن، نەهێشتن
بەربژار
ناوێزە، بژاردە، سەرگوڵ، سەردەستە._ی: نازیاری، نیماد
بەربژۆر
بەرەوژوور، سەرەوژوور._ی: بەرەوژوورێ
بەربژێر
سەرەوژێر، بەرەوخووار._ی: سەرەوژێری، بەرەوخوواری
بەربڵاو
پێش ئاوەڵە، پان، فراوان._ی: پێش ئاوەڵەیی، پانی، فروانی
بەربۆسە
(ڕۆژ) بەلەوکچە، مرازێکە لە کەرەستەی جووتیدا
بەربیست
سەرەتای لاوی
بەربێندە
ئەو بەنەیە، کە کەڵەوەی لەملی گایان قایم دەکات
بەربێژ
سەرەتا، دەست پێکی، دیباچە. (زا) چەنەباز، چەنەدرێژ._ی: چەنەبازی