تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەنگ وبەردنان
گۆشتی ماسی وکەروێشک وقەلەموونە بەترش و خووێ کراوی چتێکی قورسی لەسەر دادەنین تا خووێنیان لێ بپۆڕێتەوە.
شاردنگە
حەشارگە٬ قۆختە٬ حاشارگە٬ وەشارگە٬ سیپە٬ سەنگەر٬ جێگایەکە خۆ یا چتی لێ بشاررێتەوە.
شاردنگە
شووێنێکە چتی لێ بشاررێتەوە.
شاردنەوە
وەشاردن٬ ڤەشارتن٬ حەشاردان و وونکردنی چتێک٬ شارینەوە٬ پەنام کردن٬ خۆ_: خۆ پینۆزکرن٬ قەلزین٬ شاردن٬ حەشاردن و وونکردنی چتێک.
شلکردنەوە
خاو کردنەوه، تەڕ کردنەوە.
شووێن کردنەوه
جێ کردنەوه.
شووێنکردنەوە
جێ کردنەوە، ڕێگادان.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شۆردنەوە
شۆڕکردنەوە
ڕوهێشتن، دادانەوە، بەردانەوە، داهێشتن، دوڵکردنەوە.
شی کردنەوه
لێک جوورێ کردنەوه.
شیرینی خوواردنەوه
دابەشکردنی نوقڵی شیرینییه لەکاتی خووازبێنی بووکاندا.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شەکاندنەوە
هەژاندنەوە، هێنان و بردنی چته بە هۆی باوه، دارەکه با دەیشەکێنێ، لەراندنەوە.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.
عەرەق کردنەوه
فش کردنەوە
(کە.):هەڵنان٬ بەکەسێکی هەڵکوتن
فلیقاندنەوە
(زا.٬ ڕۆژ.٬ گژ.) پرچقاندن٬ هەڵکوشین و چنک تێخستن وەکوو تەماته٬ کە هەڵی فلیقێنی ٬ (باک.): مخمخاندن٬ (دەر.) پلیقاندن٬ (هەورا.): تلیقاندن٬ جیق دەرهێنان٬ توڵخاندنەوه٬ پورخاندنەوه٬ پەلاختن٬ (باک.): پەلچقاندن٬ پڵیشاندنەوەی میوە یا چتێکی تری ناسک و نەرم لە بن چتێکی یا لەژێر پێیاندا
فڕووجکردنەوە
(کۆ.):فڕفجوقکردن٬ بەفڕین خۆفڕێدان بۆ نێو هەوا یا ئاو بۆ (هەورا.): موو گیان لەبەرێکی بەکاردەبرێت کە بە پەلە خۆی باوێژێتە ناو هەرچتێکییەوە
فڵچەی تۆزتەکاندنی
(هەورا.): فڵچۆتۆزتەکنای