تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرتدان(ئەردە)
پزدان
منداڵدان، پزدانک، پسدان. (خۆ) دەوڵیباز. (باک) پزان. منداڵدانی ئاژاڵان. پرزانگ._ی بزنان: کاردانە. پێستێکی تەنکە لە زگی ئاژاڵان و مانگایاندا بێچووی تێدا بەرهەم دێت
پسدان
پزدان، پزدانک، دەفر
پشت لێدان
گەمەیەکە چەند، کەسێک بە کووڕی لەدووای یەکتری دادەنیشن و بەروودوا بەسەر یەکتریدا دەچن بەلێدانی لەپشتی ئەویتر
پشتدان
شکان، شکست خوواردن، ڕوو لە هەڵاتن کردن. خۆ پانکردنەوەو ڕاوەستانی مێینە بۆ نێرەکەی
پشوودان
پفدان
فوودان، باتێکردنی هیزە یا ئاژاڵی سەربڕاو تا پێستەکەی بکوورێت و دایماڵی بۆ هیزەو مەشکەو کوندەو چتی وا
پفهەڵدان
فووکردنی چتێک و هەڵامساندنی ئاوساو
پل لێدان
پلدان
چڵدانی برین و ئیدیکەیە. (بابا) تلدان. (فە) وورک. بزووتنی ڕەگ و دەمارانە. (ڕۆژ) فیشقەکردنی توخمی پیاو لەناو قامیشییەوە بۆ دەرەوە
پوورەدان(ئەردە)
فڕینی بێچووە هەنگان و کۆمەڵە بەستنیان
پیادان
پێدادان، چتێک بە چتێکیدا ماڵین. لێفە یا سەرپۆشێک بە کەسێک یا بە چتێکی دادان. دزین، بردن
پیاهەڵدان
بەتانی یەکێکیدا هاتن بە چاکی
پیژدان(باک)
گیایەکە منداڵان دەیچنن و ناوکەکەی دەخۆن
پیڤەدان(باک)
پێوەدان، گەزتنی مارو ئیتر
پێدادان
پێدان
دان، دانی چتێک بە کەسێکی