تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ددان دان
بڕوانە: ئاوی دەمدان
بەرایی دان
جاوهەڵاتن، چاوهەڵهاتن، دڵ بڕوایی دان؛ چاوم بەرایی نادا وا بە کزی دارای ببینم
خووا دان
خوڵا دان، خودادان.(ئەردە.): خووێدان، نمەکدان
خۆ بە دەستەوە دان
دان
دانی دەخڵ و دانەوێڵە٬ دەنک٬ تەڵ٬ دانە٬ قل٬ تووم. ئەودەنکە دەخڵانەیە بە باڵندان و ماڵاتان دەدرێت. پێدان٬ بەخشین٬ بەخشش٬ بەخشینی چتێک بە یەکێک٬ نان دان بە هەژاران٬ بده٬ گاندان. بۆ شووێن و دەفرە بەڵان بەذووای ناوانەوە دەنووسێ: خووێدان٬ قەندان٬ گوڵدان٬ ئاگردان٬ قەڵەمدان٬ چین٬ چەل٬جار٬ هەل٬ چاخ٬ کات٬ گاڤ٬ دوودان:دووچین٬ -ی بەیانی بەشێکە لە ڕۆژێ لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆیە. –ی ئێوارێ: بەشێکە لە ڕۆژێ لە نیوەڕۆیەوە تا ئێوارێ٬ -ی ئالینجێ:کاتێکە لە(8) ی بەیانییەوە تا (4)ی ئێوارێ. (بابا.):ددان٬ دران٬ دوو ڕێزە ئێسکەکانی دانە دانە یە کە لە سەر پووکی گیاندار دەڕوێ و خوواردەمەنی پێ وورد دەکرێ و 32 دانەیە. لێدان:من کێر لدەستێ خووەدا٬ بارام لمن داکوتان. فەرمان٬ ئەنجامدان٬ - زانین٬ دان٬ناسکرن: بەناسین دان. گرتن: من ئەو دان بەرخۆ: من ئەوانم گرتە پێش خۆ. – بەرگیرا (باک.):هاوار و بانگ کردن. بەناسین دان. (باک.باد.):ژەم٬ جەم. – بەری چێشتی شل٬ ئەم چێشتە دانی کەمە(بەری کەمە). کەمێک لە هەموو چتێک: دانێک گۆشتم بدەیە:کەمێک گۆشتم بدەیە. کرازی چاوگەیە ٬ کە بە دووایی هەندێک ناوانەوە بنووسێ وەکوو: فڕێ دان٬ ئازاردان٬ گرێ دان٬ بەکرێ دان. دانوو
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دان ئێشە
ددان ئێشە
دان بەرزرتا
کلکە سووته٬ هاندان
دان لێ تیژ کردن
مەبەس لە چاو بڕینە چتێک و بەتەمابوونی
دان وستاندن
(باک.):بازرگانی
دان پیانان
دان پەی
(باک.):وەدووکەوتن٬ وەشووێن کەوتن
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە
دان چڕکردنەوە
دان یەک
دۆڵە دان
(ڕەوا.): دووادۆڵ، دووایی هاتنی دان لە دۆڵی ئاشی دا وبۆ دووایی هاتنی هەموو چتێکی بە کار دەبرێ
دیقدیقە دان
قینە قینە دانی یەکێک
دەخڵ و دان
دەغڵ و دانەوێڵە٬ خەلەودان٬ پارە. دەغڵودان. پارەدان
دەرزی دان
چەندان٬ (هەورا.): چەنیدان. (دەر.): دەرزندان٬ (باک.):دەرزیدانک٬ (هەورا.): چەنیدان٬ کۆردەرزی٬ چتێکی کولۆری باریکە دەرزی تێدەخرێ
بەرەوبڕی دانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
جێگەی دانیشتن
دانا
(هەورا.): زانا٬ شارەزا٬ تێگەیشتوو٬ ووریا. ناوی نێرینانە
دانار
دەنک دەنک٬ دانار دانار٬ چتێکە کە دانە دانە وەستابێ و تێکەڵ یەکتری نەبووبێ ئەم قوبووڵییە دانار دانارە
داناش
(کە.دەر.):دانەوێڵە
دانامە
(ئەردە.): بۆز٬ مووی ڕەش و سپی
دانان
ڕۆنان٬ خستنە بان زەوی٬ نهان٬ دانیان٬ دانین٬ دەینان٬ (هەورا.): ئەرەنیای٬ داکرن٬ دانێ: دابنێ(بۆ فەرمانە)٬ پەڕنووک-: واتە ڕێکخستن٬ جێگیر کردنی چتێک لە شووێنێک. (هەورا.): نیایەرە. وا-٬ وەها-: گریمان٬ وەگرتن٬ خەمڵ کردن٬ قرساندن٬ واگرتن٬ خەمڵاندن٬ لەناوبردن٬ دۆڕاندن٬ چوواندن٬ زیانکردن٬ خۆلسەردانان٬ خۆ لە پێناو دانان٬ خۆلەناوبردن٬ ئەویشی لەسەردانا: واتە ئەویشی لە پێناوی وی داچوواند٬ پێ-:پێ بژاردن٬ تووشی زیانکردن٬ تۆڵە لێ ئەستاندن
دانانەوە
بۆ جاری دووەم و پتر دانانی چتێک لە جێگای خۆی. –ی مریشک :مریشک نانەوە لەسەر هێلکان لە کاتی کورک بوونێدا. –ی شەڕ: شەڕهەڵاییساندن. –ی داووتەپکە: نانەوەی داو و ئیتر. –ی: کاتژمێر: کۆک کردن
داناو
(ئەردە.): ئاودانی گەنم لە کاتی دانگرتنیدا
دانجیڕکردنەوە
دانخاڤ
(باک.):جوورە خوواردەمەنیەکە شێخ عەبدولڕەحمانی ئاختەپی کوتوویە:
داندار
دانەدار٬ پڕدەنک وەکوو هەنار و ئیتر
داندان
دانەدان بە باڵندان. (کە.): ئالک دان. دانەدان٬ شووێن ئەنباری گەنم. جڵەو شل کردن٬ جڵەوشۆڕکردن
داندۆل
(باک.):کلک٬ جەنجال٬ منداڵێک٬ کە برادەرێکی لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵێ دایکی پێی دەڵێ: ئەو کلکە چیە یا چە جەنجالێکە وەدووی خۆت خستووە
داندۆک
ساوار لە ناو دۆی کۆندا پەروەردەکرێ دووایە بە سەلک سەلک ووشک دەکرێتەوە ٬ وەکوو ترخێنەیە بە دۆی دەکرێ بەڵان شێلمی تێ ناکرێ دووایە دەکرێتە چێشت. (هەورا.): دۆینە
دانران
دانرانەوە
نرانەوە
دانراو
نراو
دانزانین
(باک.):بەزانین دان٬ ئاگاکردن