تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەزاخەباد
بڕینی میوە لەبەهاراندا
کەمتەرخەم
ووڵحێ٬ بێ سەرووبەر٬ (باد.):چنال٬ شلیخه٬ کەسێکە چتی زۆر مەبەست نەبێ٬ بێ موبالات
کەمتەرخەمی
بێ سەروبەری٬ گووێ نەدانە چت
کەمخەو
بێخەو.-ی:بێخەوی
گرانەخەو
دەردێکە لەگرانەخەوی پەیدادەبێ.
گورگەخەو
خەوی سووک.
گوڵخەزێم
حاجیلە٬ جوورە گیایەکە.
گوڵخەن (کە.)
پێکەنینێکی شیرینە.
گوڵەمێخەک
گوڵێکی هەمەڕەنگە و بۆنخۆشە .ـــ ی کێوی: هولێمە.
یەخەدادڕای (هەو.)
جوورە گەنمێکە لەسێ جوورەکانی قەندەهاری.
ئاخە
ئازووخە
دانەوێڵە، کوویت، تفاق، پێ بژێوێکە، کە بۆ خوواردن هەڵبگیرێ
ئازۆخە
بڕوانە: ئازووخەو ئازووقە
ئاشاخە
میوەی کۆنی ڕزیو
ئیخە
(ئیخخە)،(کە) حێلە، حێی، ییخە، ییخخە. ووشەیێکە بزن و مەڕی پێ دەنگ دەدرێ بۆ دەرکردنی یا بۆ لێخوڕینی. لە ڕەواندزێ بۆ ئاژۆتنی مەڕان بەکار دەبرێ
ئێخە
ئێقە، بەرۆک. له_بوونەوە: لەکۆڵبوونەوە. له_کردنەوە: لەکۆڵکردنەوە،(باک) میلوان، پستۆ، بەرستۆ، بەرستۆک. (باک) بەرسکووڕ، بەستوورک، پێسیر،(زا) بەندۆک،(ڕەوا) زیی، ملیوان. یەقە، یاخە، ستکر، ئێقە، بەرۆک، بەرچێڵە، شەبەک
باخە
باغە، جوورە موورووێکە. باقە، چەپک، دەسکی گیاو چتی درواو
بریخە
بریقە. یەخەیەکە بۆ قایمی دیوی ژوورەوەی ئێخەی کراسی دەدروێ
بزنەدۆخە
بزنێکە بۆ دۆو خوری و بەرەکەی بدرێ بە کەسێکی بەو مەرجە، کە لە دوواییدا تەنها بزنەکە بەساخی بدرێتەوە ماڵخۆی. لەهەندێک شوێندا بەزاوی بەکارەوە دەدرێ بە ماڵە ئاغایە یەکێکی تر کە دۆیەکەی بخۆن بەڵان، کە ووشکی کرد بزنەکە بە کارەوە دەدرێتەوە بە ماڵخۆی
بنداخە
قوونت بقووچێنە، کەسێکی لێی بقەومێ پێی دەڵێن
بندرخە(هەو)
بێندرخە، هەفتەی دووەمە لە هەشت هەفتەکانی زستانێ لە نێوەڕاستی بەندو مریەمدایە
بڕناخە
لووت، کونەلووت، ئەوەش لە بوڕنی توورکی وەرگیراوە
بێندرخە
بەرزۆخە
بەرززۆڵە
بەریخە
پارچەیێکە بۆ قایمی لە پێش ئێخەی دەدروون
بەریەخە
کوتە پەڕۆیەکە بۆ قایمی لە دیوی ژوورەوە وەبەر ئێخەی کراسی دەدرێ، (دەر) وەریەقە، (پیرا) بەربەروو، بەرزی
بەڵخە(ئەردە)
تاخە
پاکەت، بەستە، باقەیەک لە گەڵای تووتن و چتی تر، (باک) تاخ_کردن: تووتن لەسەر یەکتری دانان بۆ ووشک کردنەوە