تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەندەق
چاڵێکی قووڵی درێژە ، کە لە زەویدا هەڵکەندرابێ لە دەوری شار و ئاواییی و شووێنانی تووش و عاسێ دا تا دوژمن نەتووانن بە سوواری پێیدا دەربازبن یا تێیدا دەچنە بۆسەوە بۆشەڕ
خەندەقدانەوە
بناغە دانەوەی دیوار ، هەڵکەندنی خەندەک
خەندەلک
(باد.) : گیایەکی خوواردنێیە ، خەردەل ، خەرتەلە
خەندەکووک
خەنزراندن
(باک.) : لە جووڵەخستن ، بێهەست کردن (زا.) : هەڵکڕووزاندنی مووی سەر وپێی ئاژاڵ لە سەر ئاگر بۆ پاک کردنەوەی
خەنزرین
بێ هەست بوون ، بێ جووڵەبوون
خەنچەر
خەنۆک
تاجییەکە لە ڕاوێدا دەغەڵ بوو بێ و ڕاوێ باش نەکات لە بەر بێ تینی یا پیری . بۆ کەسێکی بەو شێوەیەش بە کاردەبرێ
خەنی
(هەورا.): خەنە. کەیفخۆش ، زۆرخۆشحاڵ ، خەڕۆ
خەنی کردن
خەڕۆکردن ، شاد کردن ، گەشکردنەوە ،دڵخۆشکردن :پشکوواندن
خەنیم
دوژمن ، نەیار ، هاوشان ،کەسێکە ،کەوەکوو یەکێکی تر وا بێ لە دەستە ڵات و هێزدا دەڵێن : فیسارەکەس-ی دە کەسانە واتە دەرەقەتی دە کەسان دێ
خەنینەوە
پێکەنینی بە کوڵ
خەنیکە
خەنە
(ماو.) : خنە، (دەر.) خەنێ ، خنە، هنە، گیایەکی سەوزەدەهاڕڕێ ژنان بۆجووانی لە سەر و دەست و پێیانی دەگرن، خەندە ، پێکەنین
خەنە بەندان
(هەورا.کە.) : خەنانە، شەوێک پێش بووک هێنانی ژنان بانگ دەکەن خەنەی دەبەشنەوە بەکۆمەڵ خەنە لە سەر و دەست و پێگرتن بە بۆنەی شاییەوە