تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جۆڵک(ئەردە)
جۆی سپی
کووێستانییە، کە لە گەرمێنێ بچێنرێ بەیەک دوو ساڵان ڕەش دەبێ، جۆی ڕهشیش کە گەرمێنییەکە لە کووێستانێ بچێنرێ بە یەکدووساڵان سپی دەبی، خاک و هەوا دەیانگۆڕێ هەر جۆ وانیە چەڵتوکیش هەر بەو جوورەیە برنجی کوێستانی سوورەکەی کەمە یا نییەتی بەڵان هی گەرمێن بە زۆری سوورە، چەڵتووکی گەرمێن لە کووێستانی بچێنرێ سووری نامێنێ یا کەمتر دەبێ، هی کووێستانیش لە گەرمێن بچێنرێ سووری لێ پەیدا دەبێ
جۆی کێوی
جۆی(هەورا)
جۆیەبار(ڕۆژ)
دەسکە جۆنی
دەسگای جۆڵایی
کارگەی جۆڵایی
شانەی جۆڵایی
دەفەی جۆڵایی، شەمته.
نێرگسی جۆریی
شێست پەڕ٬ گوڵێکە
چەڵخووسی جۆی
چەقەلووس، کولین جۆ، جۆی فەریک بپروێنرێ و بۆ درێ و لە دەستاڕ کرێ و لەگەڵ گۆشتی بە پڵاوی لێنرێ بە پڵاوەکەشی هەر دەڵێنکە تامێکی زۆر خۆش و نایابی هەیە
کارگای جۆڵایی
کارگەی جۆڵایی
برنجۆک
تەنراوو چنراوێکی تەنک و کونکونە ژنان دەیکەن بە کراس و دەسماڵ
بنجۆری
بەدووی چتێکیدا گەڕان، پەیداکردن
بنجۆگە
بەهەجۆک(زا)
مرۆی تووڕەو قەڵس
تانجۆکە
مووی ناوچاوانی کچی گچکەیە، کە بهۆنرێتەوەو بەسەریەوە ببەسترێتەوە تا نەچێتە نێوچاوانی
ترنجۆک
ترنج، لیمۆ، نارنجبۆ، هاڵەپیرێژنانە. گیایەکی گەڵا تووکنە وەکوو گەڵای گوڵەباغە بۆنی وەکوو بۆنی نارنجە دەکرێت بە شۆرباو بۆ خارشت (خورشت)ی پێست زۆر سوودمەندە. گیایەکی گوڵ ووردو سپییە، گەڵایەکانی کەمێک پانەو زەردو بۆندارەو زۆر بۆ زگ ئێشە دەیکوڵێنن و دەیخۆن گوڵەکانی ووردو سپی و بۆنخۆشن
جۆراوجۆر
جوواروجوور
جۆرەجۆر
حەفتجۆش:
حەوجۆش ، حەوتجۆش، جوورە مەسینەیەکی ڕەش و ئاسنە.
حەفجۆش:
خەنجۆک
دارجۆخین
دارێکە لە نێو جۆخینێیدا دەچەقێنن لە کاتی گێرە دا گای بنەی پێ دەبەسترێتەوە
زرتەجۆیی
(باک.): زۆر، جەور، بێدادی
سانجۆر
(زا.):ژانەزگ٬ زگئێشە
سانجۆل
(زا.):قەلادەی ملی سەگان
سمتەجۆڵە
سنجۆق (زا.)
ڕیخۆڵەی گەورەی گیاندار.
سێجۆرە
سێچەشن.