تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەریوی(باک)
جوورە ماسییەکە
تەریک
کەلێن، گۆشە. گۆشەگیر، خۆ دوور خەرەوە. کلا. کەسێکە یا شووێنێکە کەوتبێتە لاوە
تەریکی
گۆشەگێری، کەنارەگیری
تەریە(ڕۆژ)
تەرە
تار، ئاوارە، دەربەدەر._بوون: تاربوون._کردن: دەربەدەر کردن. ترێ و میوەیێکی بۆ مێلاق ئامادە دەکرێ لە پێش هەڵاوەسینیدا لەسەر پووش و گەڵاو چتی وای هەڵدەخەن تا کەمێک سیس دەبێ. ترێ و میوە له_دان: بەو کردارە دەڵێن، کە باسکرا. گەڵای تووتنێ، کە پۆقژەی زەردی دەرکرد لێدەکەنەوەو گەڵا لێکراوەکانی تووتنێ زۆری پێکەوە دەنووسێنن و دەمارەکەی لەسەر زەوی دادەنێن لەناو جۆگەیەکیدا، کە پنگی تێدا ڕاخرابێ و سەرەکەشی بە پنگی و چرووی دادەپۆشن لە نێوانی سێ تا حەوت ڕۆژان دەمێنێتەوە ئەوجا دەریدێنن و بە ڕستەیەوە دەکەن یا دەیکەنە دەستەو شیشەی تێ هەڵدەکێشن، پنگەکەی سەرو خوواری ناو جۆگەکە بۆنخۆشی دەکات
تەرەجە(لو)
تەرەزای
تەرەس
گەواد، دەویت، قوڕمساخ، مرۆی بێ ئابڕوو و بێ نامووس، بێ ئایین. بۆ جنێویش بەکار دەبرێت تەنها بۆ پیاوان. (باک) فریودراو
تەرەفاندن(باک)
بەلکردن، بڕین، قەدکردن. بتەرفینە: بەلکە، ببرە
تەرەقە
چەشنی چەکان، چتێکە وەکوو پووڵەکە بەسەر قەوانی فیشەکەوە بە ترووکاندنی دەمانچەو تفەنگ دەتەقێنرێت
تەرەک(ڕۆژ)
دەرز، درز، قەڵشت، تەرەک
تەرەکان(فە)
تەرەکین
قەڵشینی پێست. ترەکین، ترکان
تەرەکە(باک)
تەڕاهی
تەز
تەزوو، تەزگ، سڕی، گۆتی، مووچڕک. تینێکە بە لەشدادێت
تەزاندن
سڕکردن، بێ هەست کردن، قەفڵاندن، ئازاردان و دڵگیرکردنی کەسێک بۆ چاوترساندنی. (باک) فڕین بەبێ ئەوەی باڵ بجووڵێنی بە لەنگر لە هەوادا ڕاوەستان. ساردکردن. بەهۆی سەرماو بەفرو بارانەوە ئەندامی لەش سڕو بێ هەستکردن
تەزانن
تەزاندن، دەردەسەریدان