تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەس
ووشەیەکە بۆ لێخوڕینی گاجووتی بارەبەر بەکار دێنرێ. تەبەک، تەسە. (ڕەوا) پاشەوپاش._کردنەوە: پاشەو پاش گەڕانەوەی ووڵاخان. کشانەوەی ووڵاخان. ووشەیەکە بزنی پێ لێدەخوڕن. هەر بەو ووشەیە ئەسپ و ماین و ئێستریشی پێ لێدەخوڕرێ. (هەورا) تەبەکی دارینە، ناندێن، تەسە
بەندی تەسبیحی
ڕشتەی پسپسۆکی
تەستەزینگ(باک)
دارێکە. (باد) ماسی گرە
تەسوو(ئەردە)
ئیشکی، ووشکی (بۆ نان)
تەسکایی
تەسکی، تیواری. تیوێتی
تەسکوترووسک
چتی زۆر تەسک
تەسکی
تەسکایی، تیواری، تیوی
تەسەزاڵ(هەورا)
ترسەنۆک._ی: ترسەنۆکی
بەرتەسک
تەختەساف
(فە) تەختەتیرە. (کۆ) تەختەگووش، قووش. (بابا) کندڕ. (بۆڵ) گوشیلە. پەلووکە. گووی کەتە. تەختەدەزی. تیرە
تەختەسڕ
پەڕو یا چتێکە گێچی سەر تەختەی ڕەشی پێدەستڕدرێ
تەختەسیاو
تەختەی ڕەش
تەختەسیە(فە)
تەختەی ڕەش
دەستەستر
دەستەسڕ،دەسرە.
دەستەسووار
سەلەف،(باک.)سەلپەک.
دەستەسڕ
دەست ئەستڕ،دەسرە،دەسرۆک،کەمک،دەسماڵۆک.
ساقەتەسۆرە
(هەو.): (موک.):زەڕنەقووتەڵە٬ بێچووە باڵندەی بێ تووکە٬ کە تازە لە هێلکەی هاتبێتە دەرەوە
سێرووتەسەل
تێرووتەسەل.
سەبەتەسەرێ
جوورە گەمەیەکە ئەوی تێبکەوێ دادەنیشێ٬ یەکێکیش دەبێ بەوەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکا٬ ئەوانی دی دێن لێی بدەن وەستا کەش نایەڵێ لەو کاتە دا دەستی وەهەر کامێکیان بکەوێ تێدەکەوێ
قوتەسۆر
(خۆ.):بزن٬ گیسک یا کاریلەیەکە گووێیەکانی سوور و شۆڕبێ.
پشتەستوور
بڕوانە: پشت ئەستوور
پشتەستۆ
پشتەسپ(فە)
پشتەسەر
جوورە خشڵێکی پرپرەدارە لە زێڕ یا لە زێوی ژنان لە پشتی سەریان دەدەن. پاشملە
پشتەسەرە(هەورا)
پاشەسەرە. جوورە خشڵێکە