تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرە
تار، ئاوارە، دەربەدەر._بوون: تاربوون._کردن: دەربەدەر کردن. ترێ و میوەیێکی بۆ مێلاق ئامادە دەکرێ لە پێش هەڵاوەسینیدا لەسەر پووش و گەڵاو چتی وای هەڵدەخەن تا کەمێک سیس دەبێ. ترێ و میوە له_دان: بەو کردارە دەڵێن، کە باسکرا. گەڵای تووتنێ، کە پۆقژەی زەردی دەرکرد لێدەکەنەوەو گەڵا لێکراوەکانی تووتنێ زۆری پێکەوە دەنووسێنن و دەمارەکەی لەسەر زەوی دادەنێن لەناو جۆگەیەکیدا، کە پنگی تێدا ڕاخرابێ و سەرەکەشی بە پنگی و چرووی دادەپۆشن لە نێوانی سێ تا حەوت ڕۆژان دەمێنێتەوە ئەوجا دەریدێنن و بە ڕستەیەوە دەکەن یا دەیکەنە دەستەو شیشەی تێ هەڵدەکێشن، پنگەکەی سەرو خوواری ناو جۆگەکە بۆنخۆشی دەکات
تەرەجە(لو)
تەرەزای
تەرەس
گەواد، دەویت، قوڕمساخ، مرۆی بێ ئابڕوو و بێ نامووس، بێ ئایین. بۆ جنێویش بەکار دەبرێت تەنها بۆ پیاوان. (باک) فریودراو
تەرەفاندن(باک)
بەلکردن، بڕین، قەدکردن. بتەرفینە: بەلکە، ببرە
تەرەقە
چەشنی چەکان، چتێکە وەکوو پووڵەکە بەسەر قەوانی فیشەکەوە بە ترووکاندنی دەمانچەو تفەنگ دەتەقێنرێت
تەرەک(ڕۆژ)
دەرز، درز، قەڵشت، تەرەک
تەرەکان(فە)
تەرەکین
قەڵشینی پێست. ترەکین، ترکان
تەرەکە(باک)
تەڕاهی
بەرتەرەف
چتێکە لەکەڵک کەوتبێ
ئاستەرە(باد)
قوتەرە
(ڕەوا.):قۆرتەرە٬ تەندوورەی ئاشییه٬ دۆر٬ قووتەرە٬ کۆتەرە.-ی ئاشی: زاری دۆڵاشی
قوتەرە
کۆتەرە٬ دۆڵیانی ئاش
قووتەرە
بڕوانە:قۆتەرە
قۆتەرە
(هەورا.): ئاشی کوتەک٬ خۆترە
قۆرتەرە
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ
قەنتەرە
(باک.): کەشتی نووح٬ سەرچاوەی ئاوی
لەتەرە
(هەورا.): تەشی. سەرلەتەرە:سەرەتەشی
مەتەرە
(باک.): مەتاره٬ توورەکەیە لە پارچە یا تەنەکە بۆ ئاوی بە کاردەبرێ
کوشتەرە
کۆتەرە
پەلەوورێکی باڵی نەمابێ.دارێکی بەرزە گۆشتفرۆشان گۆشتی لەسەر لەت لەت دەکەن. کوتە. پارچە دارێکی خڕی نالەباره٬ بنە دارێکی ئەستووری بڕاوە. سەرەبزووت