تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاقە
کولین. (هەورا) خولانکە. دەلاقە، تاقچە. (خۆ) خەلانکە. (شن) داق. جوورە پارچەیەکی جووانی نرخدارە لە ئاوریشم و سوورمە دروستدەکرێ. (باک) چاوی گایە. تۆپ، تۆپێک پارچەی ئاوریشمی. (ئەردە) تاک، تەنها، تاکە، بۆ وێنە (تاقە گوڵێک)
تاقەت
تاو، تاب، تین، ووزە، هێز، تووانا، پەڕو پۆ، پەلوو پۆ. به_: بەهێز، تووانا، بەخۆوە. بێ تاقەت: بێ هێز، بێ پەلوو پۆ. دابین._کردن: دابینکردن، دامەزراندن، هەڵگرتن، شاردنەوە._چوون: بێ هێزبوون
تاقەتکردن
حاواندنەوەی گیاندار. میوانەکان تاقەتکە. دامەزراندنی چتوومەک و ووڵاخ بە ڕێک و پێکی لە شووێنی خۆیدا. هەڵگرتنی کەل و پەل و شاردنەوەی
تاقەتگردن
تاقەجانە
سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێ خۆی لێ دەرباز کات، کە تەقەی لێ بکرێ، دەکوژرێ
تاقەز
تاقیکەرەوە
تاقەو لۆقە
تاق و لۆق
دەم بوونە تاقی چرا
بۆ یەکێک بە کار دەبرێ کەلەبەر واق ووڕمانێکی کوتوپڕی نەتووانێ بدوێ
تاقتاقکەرە
باڵندەیێکە بەشەو ناو ناوە دەڵێ (تاق)و شەو بێدارە، هەندێک دەڵێن وەکوو کۆتر وایە. جوورە کوندێکە
تاقتاقە
چووارتاقی
دەس و مشتاق
دەس وبۆس، دەستی یەکتری گرتن لەسەرەتای زۆرانیدا
سەرتاق
دارێکە بە سەر تاقەی دا ڕایەڵ دەکرێ تا دیواری لەسەر دروستکرێ. بەنێکە لە دەمی جەواڵ دەبەسترێ بۆ دروونی. (کە.) باڵە خانەیێکە لەسەر دەرگا دروست بکرێ
شتاق (خۆ.)
شەلتاق (باک.)
فشتاق
(باد.))خۆ.):فیسقە٬ فیچقەی ئاوێ
چارتاق
چووارقات، چووارهەندە
چتاق
شتاق، هیچ کامێکیان
کومتاق (باک.)
کەسێکە کلاوی بەتەنێ لەسەربێ و پێچی تێ نەئاڵاندبێ.