تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەگ
بێگ، ئاغا، کەکۆ، گەورە، میر، هەخامەنشیەکان بە خوڵایان دەکوت بەگ
حەسەن بەگ:
چیایەکی زۆر بڵندە هاوینانیش بەفری پێوەیە کەوتۆتە باکووری ڕەواندزێ.
بەگانە
گەورانە، ئاغایانە. خەرج و باجێکە لە لایەن بەگانەوە خرا بووە سەر وەرزێرو ڕەنجبەران
بەگداشی
بەکتاشی. (ڕێبازی) بەکتاشی
بەگزادە
بەو کەسە دەڵێن، کە ڕۆڵە یا لە نەوەو نەتەوەی بەگان بێ
بەگون
گوندار، گونک، قۆڕ. نێرێکە ئارەزووی پەڕینی زۆر بکات. ووڵاغێکە نەخەسێنرابێ. بەدەمار، ئازا، بەزات، زاتدار، دەماردار، زەبەردەست
بەگووێ
گووێگر، گووێدێر._بوون: گووێدێربوون._کردن: گووێدێری
بەگووێ دادان
بەگووێ هەڵێنان
لە پەناوی بارو پەردەیەکدا چتێک بەگووێی کەسێکی دادان
بەگووێچکاهاووردن
بەگوڕ
بەهێز، بەقین. بەتاڵووکە، بەپەلە
بەگژاهاتن
بەگژاپەڕین
بەگژاچوون
بەگژداهاتن
بەگژاهاتن، بەگژاچوون، بەگژاپەڕین، ئاوقەد بوونی چتێک بە چتێکی تر، ئازاد بەگژ باوکیدا چوو، مێوەکە بەگژ چنارەکەدا چوو: پێ هەڵگەڕا
بەگۆشەی چاوەوە ڕووانین
لە ڕووی ڕق و کینەوە یا نازەوە لە سیلەی چاوەوە تەماشاکردن
بەگیر
گیانلەبەرێکە لە بەرانبەر گێچەڵ و کارەساتی ڕۆژگاردا خۆی بگرێ
بەگیرهاتن
گیرۆدە بوونی گیاندارێک و دووچاربوونی بە چتێک
بەگیرهێنان
دەستگیرکردن. زۆر هێنان بۆ گیاندارێک و تەنگاو کردنی
بەگیروێستان