تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرا(باک)
بۆن و بەرامە
بۆنی خۆش
بەرابزن
نەخۆشییەکی جەرگی بزنانە
بەرابەر
بەرانبەر، بەرامبەر، ڕووبەڕوو، (هەورا) وەراوەر، (دەر) وەرانوەر، ڕێک، تەراز، چووبەچوو. مێمڵ، هاو زۆر، هاونەب،رد، هاوتەرازوو. ڕووبەڕوو، دەساندەس._ی: بەرامبەری، ڕێکی، تەرازوویی. ڕووبەڕوویی، دەساودەسی. هاوزۆری، هاونەبەردی، مێمڵی، هاوتەرازوویی
بەرابەرێتی
بەرامبەرێتی
بەرات
مووچە، جیرە، پسوولە، چەک، حەواڵە ساڵانەو مووچەیەکە گەورە بۆ ژێر دەستانی ذیاری دەکات، (باک) جوورە ماسییەکە
بەراتخۆر
مووچەخۆر._ی: مووچەخۆری
بەراتی
چتێکە، کە بە بەرات دەدرێ
بەراتە(باک)
کەلاک، لاکە تۆپیوێکە، کە لە دەشتا فڕێ درابێ
بەراجی
تیرەیەکی کوردە لە هۆزی سووێسنی
بەراد(باک)
بەراز
ووراز، خووگ، (فە) گوراز، خووک، خووگ، (دەر) وەراز، کەمێک لە گاجووت گچکەترەو کلکی کورتەو دووسمە، بەرازی مێ: دەڕ، مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو، (فە) ساگەوان، بەرازی نێر: یەکانە. بەرازی کێوی، (باک) بەرازێ کەدی، بەرازی کەوی، (باک) بەرازی کووی، گورانە. جانەوەرێکی کەوی و کێوی و مل کورت و ئەستوورو بۆزە بە نێرەکەی یەکانەو بە مێیەکەی دەڕ یا مالۆس دەڵێن وەکوو سەگ بە جارێکی چووار پێنج کوودەڵەی دەبی، بەراز زۆر مێمڵی کشتوکاڵە بەتایبەتی مەرەزەو جۆو گەنمەشامی و زۆریش حەز لە بەهی و پیازو خووگانەی دەکات، هەر زەوێیکی زەلدارو یا زۆر ڕەق و پتەوبێ گاجووت نەتووانێ بیکێڵێ چەند دانە بەهی یا پیازە خووگانە لەو زەویدا لە چەند جێگەیەدا دەشارنەوە بەراز بە شووێن بۆنیدا دەگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە هەموو زەویەکەی دەکێڵێ بە شفرەکانی و دەیانخوواو ئەو جار دەڕوات. قیتکایی سەری شاخانە. (خۆ) بازگە. (هەورا) قوتکە، لووتکە
بەرازا
ئێلێکی کوردی ناودارە هێندێکی لە کوردستانی سووریە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبێیە بەشێکیشی لەناوچەی شاری ئەرزەرۆمە
بەرازخۆر
تیرەێیکی کوردە لە قەراخ سیروان لە بەستی کووێستانێدا دادەنیشن
بەرازۆ(باک)
بەرازی
هۆزێکی کوردە
بەرازی مێ
دەڕ، ماڵۆس، شفرەی نیە
بەرازی نێر
یەکانە، شفرەدار
بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن
بەراش(باک)
بەراشۆ(باک)