تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامای بەر(هەورا)
بێ بەر
دارێکە بەری نەبێ. ژن یا ماڵاتێکە نەزۆک بێ. کردەوەو سەودایەکە سوودی نەبێ. بێ بەش، بەشخوراو، بێ کەلک، بێ سوود. بێ بەر._ی: بەشبڕاوی، بەشخوراو، دەستبڕاو
بەر
کورتکراوەوەی ناوی بەرزنجەیە بۆ سەر چاوەکانی ناو ئەم فەرەهەنگە. (کەل.، زەن.، باک) پێش بۆ کاتە، بەر لەتۆ: لە پێش تۆدا، بەرتر: پێشتر، بەری نیوەڕۆیە، لەبەر چاوی تۆم دانا: لە پێش چاوی تۆم دانا، بار ، بەر. بەری داران، میوەی دارانی بەردار وەکوو: سێو، هەنار، قەیسی، هەڵووچە، گووێزو بادام و ئیتر، منداڵێکە، بێچووێکە لە نێوزگی داکیدابێ. منداڵ، بێچوو: بەراڤێتی: بەراویژتن، ژنەکە بەری هاویژت. (باک) بەرد، کوچک، تەوەنی. (هەورا) دەرگا، دەرک. پێش، بەرگرتن: پێشگرتن. پێشەوە، لای پێشەوە، بەرگەدە. تووکی بەری مرۆڤان، مردارەبەر، بیرۆڤ، مووچک، (باک) ریڤ. مرداری، ئازاد، سەربەست، بەرەڵا، بەربوون: ئازادو سەربەست بوون._دان: ئازادو سەربەستکران هەوسارەکەی لە دەست بەر بوو. تووانا، بەرگە، تاقەت، بەرانبەری، بەرگرتن: بەرگەگرتن. بەڵغ هی سەماوەر و ئیتر. (شەم) ڕوو؛ بەر لەمن کە: ڕوو لەمن کە._ی: خۆدان: ڕووتێکردن، تەماشاکردن. سەر، لەپ، بەری دەستی: لەپی دەستی. ژێر بەری پێ: ژێرو بنی پێ. هۆ، مایە، بۆنە، سەبارەت، لەبەر ڕاسپاردەکەی تۆ هاتووم: بە هۆی راسپاردەکەی تۆوە هاتووم. بەش، پش: بەرە دروێنەیەک: بەشە دروێنەیەک، بەشەنان: بەرەنان. کەنار، پەڕ، لا، لان، ئەوبەری چۆمی: ئەو پەڕی چومێ، ئەو بەر لەم بەرە خۆشترە. یاد، ئەزبەر، وانەو هەڵبەست لەبەر کردن: وانەو هەڵبەست لە یاد گرتن. پۆشین، لەش، تەن، بەرگ لەبەر کردن: جل پۆشین. بەرینی، بەرینایی، پانایی، ئەو چیتە بەری پانە. مەمک، لەمە. سینگ، سینە. خوری، بەرکرن: خوری لە پشتی ئاژاڵان کردنەوە. گوللە: بەرێ تفەنگێ، بەرێ تۆپێ: گوللەی تفەنگ و گوللەی تۆپی. لا، کن، نک، جەم، بە من ڤاهات: بۆ لای من هات. بۆر(،). پێشەوە: بەردەم، بچۆ بەرەوە: بڕۆ پێشەوە. بە دووای هەرناوێکەوە بنووسێ دەیکاتە ناوی بکەر: ڕەنجبەر، فەرمانبەر. بەرندە، ئەو کەسەیە چتی ببات. کەڵ، وەبەرهاتن: بەکەڵ بوون، هاتنەبەر، کۆتایی، ڕێگا لەبەر ناچێ: واتا ڕێگا دوورەو کۆتایی نایەت. یەکەم، یەکەمین: نۆبەرە. بەرینی، پانایی: بەدژی درێژی جاوەکەیەک بەرە. دووبەرە. تیرە، بەرەباب. کورتی: لەبەر ڕان: کورتی هێنان
بەسەرو بەر
ترێنە(بەر)
قسە بەر
کەسێکە قسان بگێڕێتەوە و دووزمان بێ
پێ بەر
وان، وانە، پارێزەر._کردن: پارەیزەرکردن._ی: پارێزەری، پارێزگاری
ئاگرتێ بەربوون
سووتان، ئاوورگرتن. ڕق هەستان، بە پشم و کین بوون
ئێخەو بەرۆک
ئێخەو پێشەسنگ._ی بەدراوی ژنان، بەرە، گۆبەرۆک
ئەستی و بەرد
لە ئەستێدا بیدۆزەوە
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بن بەردووگ
گیایەکی یەکچڵی بەهاری و کووێستانییە لاسکەکەی وە هێرۆ دەچێ، چەند گوڵێکی ووردی سپی دەگرێ
بۆن و بەرامە
بۆنی خۆش
بێ بەرق
بەرابزن
نەخۆشییەکی جەرگی بزنانە
بەرابەر
بەرانبەر، بەرامبەر، ڕووبەڕوو، (هەورا) وەراوەر، (دەر) وەرانوەر، ڕێک، تەراز، چووبەچوو. مێمڵ، هاو زۆر، هاونەب،رد، هاوتەرازوو. ڕووبەڕوو، دەساندەس._ی: بەرامبەری، ڕێکی، تەرازوویی. ڕووبەڕوویی، دەساودەسی. هاوزۆری، هاونەبەردی، مێمڵی، هاوتەرازوویی
بەرابەرێتی
بەرامبەرێتی
بەرات
مووچە، جیرە، پسوولە، چەک، حەواڵە ساڵانەو مووچەیەکە گەورە بۆ ژێر دەستانی ذیاری دەکات، (باک) جوورە ماسییەکە
بەراتخۆر
مووچەخۆر._ی: مووچەخۆری
بەراتی
چتێکە، کە بە بەرات دەدرێ
بەراتە(باک)
کەلاک، لاکە تۆپیوێکە، کە لە دەشتا فڕێ درابێ
بەراجی
تیرەیەکی کوردە لە هۆزی سووێسنی
بەراد(باک)
بەراز
ووراز، خووگ، (فە) گوراز، خووک، خووگ، (دەر) وەراز، کەمێک لە گاجووت گچکەترەو کلکی کورتەو دووسمە، بەرازی مێ: دەڕ، مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو، (فە) ساگەوان، بەرازی نێر: یەکانە. بەرازی کێوی، (باک) بەرازێ کەدی، بەرازی کەوی، (باک) بەرازی کووی، گورانە. جانەوەرێکی کەوی و کێوی و مل کورت و ئەستوورو بۆزە بە نێرەکەی یەکانەو بە مێیەکەی دەڕ یا مالۆس دەڵێن وەکوو سەگ بە جارێکی چووار پێنج کوودەڵەی دەبی، بەراز زۆر مێمڵی کشتوکاڵە بەتایبەتی مەرەزەو جۆو گەنمەشامی و زۆریش حەز لە بەهی و پیازو خووگانەی دەکات، هەر زەوێیکی زەلدارو یا زۆر ڕەق و پتەوبێ گاجووت نەتووانێ بیکێڵێ چەند دانە بەهی یا پیازە خووگانە لەو زەویدا لە چەند جێگەیەدا دەشارنەوە بەراز بە شووێن بۆنیدا دەگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە هەموو زەویەکەی دەکێڵێ بە شفرەکانی و دەیانخوواو ئەو جار دەڕوات. قیتکایی سەری شاخانە. (خۆ) بازگە. (هەورا) قوتکە، لووتکە
بەرازا
ئێلێکی کوردی ناودارە هێندێکی لە کوردستانی سووریە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبێیە بەشێکیشی لەناوچەی شاری ئەرزەرۆمە
بەرازخۆر
تیرەێیکی کوردە لە قەراخ سیروان لە بەستی کووێستانێدا دادەنیشن