تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێر ی کرن
بێرێتی کردن، ئاژاڵ دۆشین
بێر(ڕەوا.، خۆ)
بیل. دارێکە ڕاست و چەپ دەچەقێنری یەکێک لەسەری دادەنیشێ یەکه یەکە سەری ئاژاڵانی دۆشەنی دەگری بۆ ئەوەی بێری بیدۆشێ، شووێنی ئاژاڵ لێ دۆشین، دۆرەمەڕ، (دەر) بێرە. (باک) بێرکم، توولە، بێڵ، وان، کات، چاخی ئاژاڵ و پاشین، یەکبێر. دووبێر: یەکدان دوودان، مەڕلەبێردان، ڕانوواندن
بێرم(بار.، باک)
زرێچەیێکی قووڵ و بێ بنە، کە نە ئاوی بۆ بچێ و نە لەبەری بڕوات، (ڕەواخۆ) بیرمە. (باک) حەوز. لیتەی بن ئاوی
بێرووت
پایتەختی لوبنانێیە(10000) کوردی تێدایە. ڕۆژانوو، ستێر دوو ڕۆژنامەی کوردی بوون لەوێ بە تیپی لاتینی دەردەچوون لەلایەن زانای ناودار دۆکتور کامەرانەوە
بێروون(شار)
چۆلگەیەکە ئاوی بۆ شینایی و بۆ خوواردنەوە لێ چنگ نەکەوی._ی: دیوەخانە
بێرووک(باک)
بێرک(باک)
بێڵی بەفرو زبڵییە
بێرکم
بێرگ
بێر، شووینێکی تایبەتییە ئاژاڵی تێدا دەدۆشرێ. خاکەنازی دەم پان و گەورەیە
بێری(باک)
جێگای ئاژاڵ لێ دۆشینێ. کابانێکە ئاژاڵان بدۆشێ، (باک) بێریڤان. گیرفان
بێرین(باک)
بێریڤان(باک)
بێری، ئاژاڵدۆش. پیاوی دەشتەکی
بێریک(هەڤێ)
بێرە
بێنە، بێرانە، باوەرە، باورە. وەرە. هاتنەوەی ئاژاڵانە لەنێو ڕۆیاندا بۆ دۆشین، کۆکردنەوەی ئاژاڵانە لەنێوەڕۆ و ئێواراندا بۆ دۆشین
بێرەخەو
خەوێکە دەسی پێکردبێ و هێشتا هۆشیشی مابێ، خلماش، لەخەو ڕاچوون، (هەورا) وەنەوزەکوت، لەبێره خەودا: خەوماشبوون
بێرەدا
بەئێرەدا، واوە، پێگەنە، وێڤە، هێڤە، ڤێڕا
بێرەوە(ئەردە)
بێرەڤان(باد)
داربێرە
دوو داری دوو پەلە و ڕاست و چەپە،سەرە دووپەلەکانیان لەسەر زەوی دادەنرێن، سەرەکەی تریان یەکێکیان بستێک بەرەو خووار کونێکی تێدایە سەری ئەوی دیکەیان تێدەخرێ بە جوورێک، کە سەری هەردووکیان تێپەڕێ،ئەم دارە لە مۆڵگەی ئاژاڵان دادەنرێ بۆ ئەوەی کە شووان لەسەری دانیشێ و سەری ئاژاڵە دۆشەنیەکانبگرێ بۆ دۆشین لە (بێرە) دا
سەخبێری
ناوچەی گوومرگ
شەڤبێری (باک.)
بابێر(خۆ)
جێگایانی قووڵ و پەناو پەسیوی ناوکێوو ئاوەدانیانە، کە با پڕی کردبێتەوە لە بەفر. باپێچ
ساخبێر
(باد.):(فە.)ڕێبەر٬ بەرێوەبەر٬ هەڵسووڕێن
سەخبێر
سەربێر
سەرگری ئاژاڵان بۆ بێری٬ ئەو کەسەیە سەری ئاژاڵان بگرێ تا بێری بیدۆشێ
شەوبێر
شەوبووێر. ـ ی: شەوبووێری.
فەڕوبێر
پیت و پێز٬ خێر و بەرەکەت
مەڕبێر
(باک.): پێمەڕە٬ بێڵی ئاسن