تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاکۆکێویلە(بڵ)
ئاڵیقۆق(بڵ)
ئووسرە(بڵ)
کەندووی ئاردو دانەوێڵەیە
بزن تڕێنە(بڵ)
چڵە گیایەکە دوو بست بڵندو گەڵای وەک کەوەر وایە سێ کەڵی دەردەکات و هەر یەکەی گوڵێکی ڕەنگاو ڕەنگ دەردەکات بنەکەی خڕەو پیوازێکی گچکە دەچێ، کە بزن بیخوا لەبەر تیژی ڕاوێڵێ
بڵ
لە بڵباس قوڵەکراوەتەوە بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. گەیشتووو نەرم و بڵ، میوەیێکە یا تەڕەکارێکە نێوەکەی نەرم و شل و ڕزیو بێ، تەپیو._بوون: نەرمبوونی چت لە ئەندازەی خۆی، گەیشتن و تەپینی میوە پتر لە ڕادەی خۆی
تانتۆز(بڵ)
تاڵینتۆز، تاڵی تۆز، تاڵی تۆسک. گیایەکە هێندەی دارە هەنارێکی بەرز دەبێ گوڵی گەورەو زەردو سپیشی هەیە، کە ووشک بوو تۆوەکەی هی ڕێواسییە سێ سووچەو کۆلکەکەشی کارگی خوواردنێ دێنێ
تێروو(بڵ)
چەقەڵ. بە جانەوەری دڕندەی وەکوو شێرو پڵنگ و گورگ و وورچیش دەڵێن. تەروو کووێستانی، تیرووی. (بابا.، هەورا) تەروو. دارێکی جەنگڵییە نیو بەژن بڵند دەبێ گەڵایەکانی ووردو سێ چوکڵن بۆ بالۆکان زۆر باشە: گۆیا دووای دۆزینەوەی سێ چووار پێیەکی دوور پشتاوپشت بۆی دەچن و حەوت لکی لێدەکەنەوە لە نێو دوو بەردانی دادەنێن، کە ئەوان ووشک بوون بالۆکەداره کە بالۆکەکانی پووچ دەبنەوە سا چ خۆی بیکا یا بەناوی وی بکرێ. بەرەکەشی خڕو سوورو ووردە. هەر کەسێ 7 دەنکی قووت بدات تا 7 ساڵان چاوی نایەشێ. شوولکی لە ملی ووڵاخی پسکەدار بکرێ چادەبێتەوە
جمکە(بڵ)
دووانە، جمک، بۆ مرۆڤ و ماڵاتان
سێڵر (بڵ.)
جڵە٬ ڕەقەی گەورە.
هەوڕ(بڵ.٬ شا.٬ پژ.٬ سیوە.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.
پۆشەگا(بڵ)
گیایەکی باریکە لە کورتان داخنرێ، گیای گەرمێنێیە
پەقرەج(هەو.، بڵ)
سەتڵ. جوورە سەتڵێکە
چەماڕۆ(بڵ.، کۆ.، خۆ)
گەنەدار(بڵ.)
داڕیکە وەکو عەعەریوایە ٬بۆشمشاڵ و بلوێر دەبێ نێوی کلۆرە.
گەنەمە (بڵ.)
پنچە گیایەکی کێوییە وەکوو گەنمی وایە و هێندەی ویش بڵند دەبێ٬ بەڵان گوڵەکەی وەئی جۆی دەچێ ٬ گیایەکە دەدروێتەوە لە زستانێدا دەدرێ بە ماڵاتان.
بڵا
بەڵا، بڵانە، سا، دە، دا، دەبا، با، دەجا، بلا، لێی گەڕێ
بڵامک
بڵاو
پەرت، پەڕش، چرژ، پەرێشان، پژیاگ، (باک) بلاڤ، بەلاڤ، بلا، بەلا، پەخش، چرڤر، پرژ، پڕش، (هەورا) ووڵاو، وەڵاو. (باک) بەردبار. گوشاد، بەروەدەر. ئاشکرا._بوون: چڕژان، تەنینەوە، پژان._بوونەوە: بڵاوەبوون، (هەورا) وەڵابیەوە، پژان، پرژان، پرژیان، لێک دوورکەوتنەوە._کردن: پشاندن، چرڤراندن، چرپاندن، چرزاندن، بەخشەو رکدن، بڵاوەکردن، پرژانن، پرشانن، پژانن._کردنەوە: پەخشکردنەوە، پژاندن._کەرەوە: پەخشەر
بڵاوبوون
بڕوانە: بڵاو
بڵاوبوونەوە
بڕوانە: بڵاو
بڵاوکران
پخشان
بڵاوکردن
بڕوانە: بڵاو
بڵاوی
پەرتی
بڵاوە
بڵاوبوونەوە، پەڕاگەندەیی._کردن: (هەورا) ووڵاوەکەردەی._پێ کردن: پەرت و بڵاوکردنەوە
بڵاوەپێکردن
بڕوانە: بڵاوە
بڵاوەکردن
بڵاوبوونەوە، ووڵاوە
بڵاڵووکەکێفیلە
ئاڵووباڵووی کێوی
بڵاڵە(باڵە)
پەسیرەی هەنجیری
بڵباس
خێڵێکی گەورەی کوردەو پێنج تیرەیە: 1) وەجاجی کاخدری. 2) ئاکۆ. 3) مەنگوڕ. 4) پیران. 5) مامەش._ی: شێوەی بڵباسان. جوورە دروومانێکە
بڵتە
دەنگێکی گچکەیە، کە برێتییە لە کەوتنی چتێکی ڕەق بۆ ناو چتێکی شل بە چەشنێکیدا ئەو دەنگە پەیدا دەبێ، کە لە قوڵتە گچکەترە
بڵتەبڵت