تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خڕبوون
گرد بوون،تۆپەڵ بوونی شووێنیک لە لەش بەهۆی نە خۆشییە کەوە،گلێرە و بوون
خۆشبوون
گەشبوونەوەی گڕی ئاوری و چرایە. گەیشتنی هەندێ میوەی وەکوو ترێ و ئیتر واتا ترشی نەماوە. دوور بوون لە ئازار و چەرمەسەری ڕۆژگار. پوخت و ڕێک و پێک بوونی شار و دیمەن. –ی قوڕ : پوختە بوون. بووردن، لێبووردن، بەخشین، وازلێهێنان، -ی چەقالەی تاڵ : شیرین بوون، -چەرم و کەووڵ: خاران، وەرزین
خۆشەوبوون
(ئەردە.):چابوونەوە، خاسەوبوون
خەفەبوون
خامووش بوون،پشوو،خنکیان، تاسیان، هەناسە بڕان،کوژانەوە، فەتسین، کپ بوون
خەوەڕەبوون
(ئەردە.): بێداربوونەوە ، ووریا بوونەوە
داڵبوون
درگابوون
(ئەردە): کون بوونی برین و زارکرانەوەی
دلهەبوون
دووخەوبوون
بێدارێکی زۆرە لە نێوانی دوو چین نوستناندا
دڵکڵافەبوون
دڵداگیران، دڵخەفەبوون، دڵتەنگی، دڵکوشران
دیاربوون
(دەر.،خۆ.، دزە.):دیارەهۆ، ڕبک(اشارە)یێکە لە ڕاوێدا، کە نێچیر دیار بێ ڕاوکەران بەو ووشە یەکتری ئاگادار دەکەنەوە و تاژیەکان ئامادەی پەلامار دەکەن. (هەورا.): دیاری
دیانچەرمگەوبوون
ددان سپی بوونەوە، ڕوودامآڵڕان،شەرم لێ هەڵگیران
دەرباسبوون
دەربازبوون٬ ڕزگاربوون٬ تێ پەڕین٬ پەڕینەوە
دەربوون
چوونەدەر٬ درکەوتن٬ وەدیارکەوتن. دەربوونی برین و ئاوەڵە بوونی برین و قوونێر و چتی تر و فیچقە بەستنی خووێن و کێم و هەوا.
دەردەستبوون
(باک.):ئامادەبوون٬ هاتنەژێر دەستی چتێک
دەرگابوون
دەربوونی برین لە خۆیەوە