تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپێی بزن و مریشکان
بزن
کاریلەی سێ ساڵانە، کە چووار بەهاران ببینێ دەبێتە بزن، (هەورا.، باک) بز، (هەورا.، شەبە) بزە، (هەورا.، لو) بووزە، گدێ، (باک) پەزی ڕەش، بزنە قسر: جوورە جووێشتیر
بزن بزنانێ
قۆچقۆچانێ، قۆچ لێدانێ، جوورە گەمەیێکی منداڵانە
بزن تڕێنە(بڵ)
چڵە گیایەکە دوو بست بڵندو گەڵای وەک کەوەر وایە سێ کەڵی دەردەکات و هەر یەکەی گوڵێکی ڕەنگاو ڕەنگ دەردەکات بنەکەی خڕەو پیوازێکی گچکە دەچێ، کە بزن بیخوا لەبەر تیژی ڕاوێڵێ
بزن مشک
بزن مژ
بڕوانە: بزن مژە
بزن مژە
شینشینک، (بابا) قۆڕی، قومقومە، قومقومۆک، بزن مژ، بزن مژۆک، بزن مژک، بزن مژک، (بڵ.، موک) بزن مشک، زیندەوارێکە لە چەشنی مارمێلکەی و هێندەی پشیلەیێکی گەورەیە بێ تووکە پێستەکەی دەکەنە ڕووکێشی کالانی خەنجەرو شیری و چنگی وە چنگی منداڵی دەچێ._لە ڕووی ئەوەوە دەمژێ ناونراوە بزن مژە
بزن مژەک
بزن مژە
بزن مێرگ(زەن)
باڵندەیێکە وە لەگلەکی دەچێ بەڵان لەش و دندووک و پێی ڕەشە، (دەر) بزن لەڕ
گوڵ بزن (کە.)
بزنانە
شاخانە، پووشانە. جوورە خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لە خاوەند بزن دەستێنرێ. چل یەکی ئاژاڵانە، کە لە لایەن میرییەوە لە خاوەندەکەی دەستێنرێ
بزنێری
گیایەکی بههاری و کووێستانییە گوڵێکی سپی واشی هەیە
بزنەدۆخە
بزنێکە بۆ دۆو خوری و بەرەکەی بدرێ بە کەسێکی بەو مەرجە، کە لە دوواییدا تەنها بزنەکە بەساخی بدرێتەوە ماڵخۆی. لەهەندێک شوێندا بەزاوی بەکارەوە دەدرێ بە ماڵە ئاغایە یەکێکی تر کە دۆیەکەی بخۆن بەڵان، کە ووشکی کرد بزنەکە بە کارەوە دەدرێتەوە بە ماڵخۆی
بزنەسپی ڕووت
بزنێکە سپیێکی تەواو بێ
بزنەسیس(خۆ9
بزنەکەژ
بزنەشاخدار
بزنێکە شاخی هەبێ
بزنەقوت
بزنێکە گووێی قوت بێ
بزنەقول(خۆ)
بزنێکە ڕەش بێ
بزنەلەڕ(دەر)
(زەن) بزن مێرگ، باڵندەیێکی بۆری گەورەیە وەکوو قازی وایە گۆشتی د،خورێ، بزلەڕ
بزنەمەرەز
بزنێکە تووکی درێژو نەرم و ڕەنگی جووراوجووری هەیە، (باک) چوور
بزنەهەمس
بزنێکە دەم و قەپۆزی سوورکار بێ
بزنەوان
شووانی بزنان
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزنەپۆش
بزنێکە گوێی شۆڕو درێژبێ
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە، گەڵای وەک گەوەر وایە، بنجێکی بچووکی هەیە گوڵێکی شینکاری هەیە
بزنەکوڕانە
بزنێکە هەموو ماڵە ژێر دەستێک دەینێرن بۆ ماڵی ئاغا هەر کاتێکی کوڕی بێ
بزنەکۆڵ
بزنی بێ شاخ
بزنەکێفی
بزنەکێوی
(باک) پەرکوڤ. بزنەکێڤی، وەک ئاسک وایە بەڵام شاخەکانی لکلکن
بزنەکەڕێ
بزنێکە گووێی بچووک و قوت بێ