تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داسوولکە(کە.)
داسوولک،داسووکە،داسی گچکە.
داسووک(باک.)
داسی چکۆلەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر،داسقالە،داسک،داسوولکە،داسووگ،(باک.)داسۆک.
داسووگ(باک.)
(باک.)داسۆک،داسوویلک.
ساسوون
خەڵکی چیای ساسۆنێ بە ئازایی و مرۆڤایەتی دەنگیان داوەتەوە لە پاش شۆڕشی شێخ سەعیدە لە ساڵی 1925 دا خەڵکی ساسۆنێ چەند ساڵێکی دوورو درێژ خۆیان نەداوەتە دەست دوژمنی خۆیان ماڵی عەلی یونس لەو بەسەرهاتەدا خاوەند ناوو ناوبانگ و بەڕێزبوون٬ ئەمیر شەڕەفخانی بتلیسی دەفەرمووێ ساسۆنی لە ساسانیانەوە یە و لە بنەماڵەی نەوشیرەوانیەوە پاشکەوتوون
سێفەلاسوورە
سێوە لاسوورە.
سێوەلاسوورە
قوولێر٬ (کە.)سێفەلاسوورە٬ جوورە سێوێکە لایەکی سوورە.
سەراسووی
بەدزیەوە سەربردنە پێش بۆ تەماشا و بیستنی دووانی کەسێکیتر تا لە ڕازی ئاگاداربێ٬ (کۆ.): سەرتاتکە٬ -کردن: ئاووڕ لێدانەوە٬ سەرخودارکردنەوە٬ سەردان
سەراسووێ
گووێبان٬ سەراسوو٬ سەرەتاتکێ
شاسووار
کەڵەسووار٬ سوواری هەرەباش٬ مرۆی تەڕدەست و ئازاو کاربین.
فاسوولیا
بەری گیایەکییە وەک پاقلە وایە و دەکرێ بە چێشت٬ ناوی گیاو بەرەکەشیەتی٬ بەرەکەی دانەوێڵە یەکی دەنک سپی و پان و گەورەیە و لە پاقلە گچکەترە لە کەلوو دایە وەکوو پاقلە و ماش دەکرێتە چێشت و دەخورێ
قەڵداسوو
(شا.):قەڵداس
لاسوورە
هەرمی لاسوورە.ئالیسۆر
لاسوڕ
(ڕۆژ.):سەرکردن٬ لە نیشانەنەدان٬کلابوون
ماسوور
(باک.): قەفی قامیشییە. زاویەدار٬ گۆشەدار
ماسوول
(بڵ.):جێگایەکی کەمێک ئەستووربێ وەکوو ماسی لە لەشی مرۆ٬ ماسوولکه٬ تیسمالکی گۆشتی لەشییە. –کوێرە: ڕیخەڵۆکە کووێرە٬ ماسوولکە کووێرە
ماسوولکە
مالۆسکه٬ ڕەوسه٬ ئەو کۆما گەنمە درێژانەیە لە کاتی بە با کردنیدا لە کای جووێ دەبێتەوە. (هەورا.): ووڵمە.ماسووله٬ ئەو گۆشتە نەرمانەیە کە بە قۆڵ و پۆز و ڕانەوەیە. –دەزوودارەکان: ماسوولکەی باریک و داودارە
ماسوولکەکووێرە
ماسوولکەکووێرە٬ ڕیخۆڵە کووێرە
ناسوور
ناسۆر٬ بریینێکی پییسی بێ چارەو کۆنە٬ تییراوی٬ بە بریینی کۆنی بیوەسییریش دەگوترێ
هەیواسوو
مانگی ئاسمان٬ هەوی بەمانگی. (30) ڕۆژی دەڵێن.
پاراسوو(باک(