تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵدار(سور)
ئاڵوودار. (باک) ئاڵادار، ئاڵاهەڵگر
ئاڵدووز
چتێکە کە ڕووکەشکرابێ بەزێڕ یا بەزێو یا چتی تر بۆ جووانی._ کاری: ڕووکەشکردنی چت بە زێڕ یا بە زێو و یا چتی تر
ئاڵدووزکردن
ئاڵشت(هەورا)
تۆزێکە، کە لە کاتی بەباکردنی ساوارو چتی وادا تێکەڵ بە هەوا ببێ. (داتا.، جەبا.، زەن) خووس. کڕین و فرۆشتن، ئاڵ و گۆڕ، گۆڕینەوەی چت بە چت، ئازوگۆز یا میوە بە دانەوێڵە، گیاجاڕ
ئاڵف(باک)
ئاڵفبڕین
کەوکەن، تفاقی ماڵاتان، خرو دروێنەکردن
ئاڵقان
ئاڵقاڕێز
بڕوانە: ئاڵقەڕێز
ئاڵقە
چەمبل، خەلەک، گوولی، قاف، قافکە، قوڵفە، قلف، ئاسن یا دارو چتێکی دیکەوەکوو قوڵفی بێت
ئاڵقەئاڵقە
ئاڵقەبەگووێ
بەندە، زێڕکڕید، گووێدێر
ئاڵقەتیژ
شیرکتک، خوژیلک، گیایەکە شیری لێ دێ، شیرەکەی لە خارشتی هەر شووێنێکی لەش بدرێ زۆر باشە، برینی پیسیش بێ خاوێنی دەکاتەوە
ئاڵقەڕێز
ڕێزە، ڕزە، مرازێکی درێژە لە دەرکێ دەخرێ بۆ داخستنی
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئاڵماوی
رۆژ، تووک لێ کردنەوە، ئاڵماوی لە دەمت بێ: واتا ژەهری مار، دەرمانی مەرگت لە دەمی کەن
ئاڵنگ
ئاڵوزکاو
بڕوانە: ئاڵۆزاو