تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موسەییەر
ڕەوێنراو، خراوەگەڕ.

ئەکثەر کەسینه، تابیعی بەرد و حەرارەتە
یەعنیی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە
سەرچاوە: نالی
موعەییەن
سەرچاوە: نالی
موقەییەد
دەست بەسراو.

سەراپای گرتووی زوڵف، بۆیە بوویی
موقەییەد، هەم موخەلخەل، هەم موطەووەق!
سەرچاوە: نالی
مەلایەک
مەلائیکە، فریشتە.

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایەک بە مەلایێ
سەرچاوە: نالی
نیمە ذەڕڕەیەک
نیوە ذەڕڕەیەک.

ڕۆژی هاوینی وەها مثقاڵه ذڕڕەی پڕ دەبێ
نیمه ذەڕڕێک سێبەری تێدا نییە غەیرەز هەتاو
سەرچاوە: نالی
نییەت
نیازی ڕۆژوو گرتن.

(صائم الدهر) ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل) ی سلووک، ئەمما سلووکی بێ نوێژ!..
سەرچاوە: نالی
نییەت
نیاز.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
نییەتی
نیازی.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
سەرچاوە: نالی
هیدایەت
ڕێنموونیی،

سەعادەت بوو بە نوور و صاعیدی ذەروەی هیدایەت بوو
عەلامەت نووری ئیمانی (بیلال) و (وەیس) و (سەلمان) ـە
سەرچاوە: نالی
ویلایەت
ئاوەدانیی.

فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت ،، وەحشیی لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم ،، وەیشوومی وڵاتم
سەرچاوە: نالی
چایەر
بەهاربەند، تەویلە.

صۆفیی ڕیایە خەڵوەتی، بێنی بەهاری کرد
هاتەدەرێ لە سایەیی چایەر، حەسایەوە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
ڕایەڵ
ئەو دارە ئەستوورانەی بەسە دیواری ئەم سەری و ئەو سەری خانوودا ڕائەکێشرێن و پاشان وردە دار و تەنکه بەرد و گەڵا و قوڕ و ئەمجار خوڵیان ئەکرێ بەسەردا و بانەکەیان پێ دائەپۆشری.

هەر له سەربان دار بە داری ڕایەڵی بژمێرە وەک
لا پەراسووی بارگیرێکی که زیندوو بێ بە ناو
سەرچاوە: نالی
ڕشایەوە
ڕشانەوەی ترێ لە کوردەواریدا بەو کاتەی ئەوترێ کە تازە هێشووی بەرسیلە دەرئەکەوێ و دەنکەکانی ئێجگار وردن.

هەنجیری نەو شکۆفە کە پڕ بوو لە شیری صاف،
طیفلی عینەب شکۆفەیی کرد و ڕشایەوە
سەرچاوە: نالی
خۆکردییە
دەسکردی خۆماڵییە،

کەس بە ئەلفاظم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبی مەعنا دەکا
سەرچاوە: نالی
گریە
گریان

بۆ گریەیی تۆ ڕەنگە منیش هێندە بگریێم
گەوهەر بڕژێنین بە بوڵندیی قەد و باڵات
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
باقییە
ماو.

تۆ باقییەیی ساقییەیی صەحنی چەمەن بە
مەیدان هەمو مەی دانە بە کاسات و بە طاسات
سەرچاوە: نالی
بایە
سووک و بێبایەخە.

ئەی واعیظی بارید چییە هەروەک هەرەسی کێو
بەو وەعظە کە بایە هەمو، هاتوویی بەسەرما؟!
سەرچاوە: نالی
بێمایە
بێ کارە و بێدەسەڵات و هیچ لە دەست نەهاتوو.

حیرەتزەدە وا دیدە وەکوو حەلقەیی دەر ما
بێ مایە نییە عاشیقی بێچارە، (بفرما)!*
سەرچاوە: نالی
بە پایە
بەپێوەیە. عام

دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام
ئیصغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرضی مەحضەرە
سەرچاوە: نالی
بەقییە
پاشماوە.

بەقییەی عومری ضایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ
حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقصانە
سەرچاوە: نالی
تەعبییە
کۆکردنەوە. زاراوەیەکی سوپاییشە.

ماتەم، وەکو زولفەینی سییەهـ ، گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
سەرچاوە: نالی
تەغنیە
گۆرانی وتن.

طووطییی تۆ لە حیرصی دڵ داوی طەمەع دەکاتە مل
بولبولی من لە عەشقی گوڵ تەغنیە و طەرەب دەکا
سەرچاوە: نالی
تەلبییە
خوێندنی دوعای (لبَّيْكَ.. اللْهُمَّ لبَّيْكَ..). کە حاجیی لەپاش ئیحرام دابەستن بۆ حەج و لەکاتی سووڕانەوەیاندا بەدەوری کەعبەدا و لە هەندێ کاتی تردا ئەیخوێنن. شوهوود

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
تەکیە
ئەوەی پاڵی پێوە بدرێ، پشتیی. کووچە

« نالیی » کە صەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچەوو و سوقاق
سەرچاوە: نالی
خوفیە
نهێنیی.

بۆ توند و ڕەقیی مەتنی مەتینی حوکەما بێ
تەدقیقی ئەمیش سیڕڕە دەبێ خوفیە ئەدا بێ
سەرچاوە: نالی
دایە
دایک.

دایەی زەمین کە حامیلی ئەبنایی مەحشەرە
هەر تۆوێکی تیا کە ئەمانەت بو، دایەوە
سەرچاوە: نالی
زاوییە
سووچ، گۆشە.

بێش و کەم بێ شکەم و حیرص، وەکوو طیفلی ڕەضیع
زاوییە بێشکەم و بێ شکم و بێ حییەلم
سەرچاوە: نالی
زەبانییە
ئەو فریشتانەی بەرپرسی ئاگری دۆزەخن.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
ساقییە
ئاوگێڕ.

تۆ باقییەیی ساقییەیی صەحنی چەمەن بە
مەیدان هەمو مەی دانە بە کاسات و بە طاسات
سەرچاوە: نالی
سانییە
ئەو حوشترەی ئاوی لە بیر پێ هەڵ ئەگۆزن.

تا بەکەی وەک ڕاوییە و سانییەی سێ پەل شکاو
بێ طەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و هەر بخۆم!
سەرچاوە: نالی
سایە
سێبەر.

میهری بێ میهری ڕوخت گیراوە
لە منی سایە صیفەت چوو بە عەبەث
سەرچاوە: نالی
سایە
پەنا.

جەزلی ثەمەر و سایە بۆ صەولەتی ئەعدا کوڕ
نەخلی ثەمەر و مایە بۆ دەوڵەتی دنیا کچ