تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەمایێڵ
ئەوەی ڕاست و چەپ لە مل کرابێ وەک فیشەکلغ و شمشێر و شتی وا یا دوعای لەکیفگیراو.

حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی « نالیی »
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم
سەرچاوە: نالی
ڕایێڵ
ڕایەڵ، تان، ئەو تاڵە بەن یا دەزووە ستوونییانەی لەکاتی تەنینی شاڵ یا جاو یا بەڕە و قاڵیی و شتی وادا تاڵە ئاسۆییەکانیان پیا تێئەپەڕێنرێ.

ڕایێڵ و تار و پۆیی کولووی بەفرە، ئابشار
با بای دەدات و ماسییی پێدا دێ وەک مەکووک
سەرچاوە: نالی
بیبیێ
بیبیسێ.

نوصحی « نالیی » ڕەنگە هەرکەس بیبیێ، بیکاتە گوێ
چونکە نەظمی صاف و وردە، هەروەکوو مروارییە
سەرچاوە: نالی
دەیبییێ
ئەیبیسێ.

دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق
گوێ لێرە دەیبییێ، کە لەوێ گوێ هەموو کەڕە