تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەحصیل
پەیداکردن.

حەیاتت نەقدی تەحصیلی بەقاوو ڕیبحی ڕیضوانە
ئەتۆ دەیکەی بە مایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناویی
سەرچاوە: نالی
تەقبیل
ماچ کردن.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
حامیل
هەڵگر، دووگیان.

دایەی زەمین کە حامیلی ئەبنایی مەحشەرە
هەر تۆوێکی تیا کە ئەمانەت بو، دایەوە
سەرچاوە: نالی
دەخیل
پەنا هاوردوو.

قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوضەتم
سێ ئیلتیجام هەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە
سەرچاوە: نالی
زەنابیل
جەمعی (زەنبیل) ە، جۆرە سەبەتەیەکی دەستییە میوە و سەوزە و شتی وای تێ ئەکرێ.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
سوهەیل
ئەستێرەی گەشی سوهەیل کە نیشانەی پایزە و کە هەڵات ئیتر گەڵای دار دەست ئەکا بە زەردبوون.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
سەیل
لافاو.

دەری ڕەحمەت کەوا بەحری موحیطی عاصییە « نالیی »
تیا جان و تەن ئوفتادەی شەپۆلی سەیلی عیصیانە
سەرچاوە: نالی
عاطیل
پەککەوتوو.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
عەدیل
هاوتا، هاوڕێ.

قیصصە بێ پەردە و کینایەت خۆشە: شاهی من کەوا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو له دنیا نەبوو،
سەرچاوە: نالی
عەوامیل
ناوی کتێبێکی سەرەتاییە لە زانستی نەحودا و ئیشارەتیشە بۆ هەر وشەیەک بەپێی ئەو زانستە کار لە وشەیەکی تردا بکا. هۆیەکانی ئیش کردن.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر
سەرچاوە: نالی
فاصیل
جوێکەرەوە.

خورووجی (با) لە لوصوق و (عەلا) لە ئیستیعلا
دوخوولی عەتبەیی (عەن) فاصیلە لە تیری جەفیر
سەرچاوە: نالی
قائم اللیل
ئەوەی بە شەو هیچ نەخەوێ.

(صائم الدهر) ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل) ی سلووک، ئەمما سلووکی بێ نوێژ!..
سەرچاوە: نالی
قیندیل
سەرچاوە: نالی
قەندیل
چیای قەندیل لە ڕۆژەڵاتی باکووری کوردستانی عێراق.

یاخۆ پەڵە بەفرێکی کە ئەصڵەن نەشکابێ
قەندیلی مونیر و گوزەری ئاب و هەوا بی
سەرچاوە: نالی
مائیل
ئارەزوومەند. لار.

داوێکە لە ڕووی دانەیی خاڵت تەنراوە
زنجیرە لە پێی مائیلی ئەو ڕووتە نراوە
سەرچاوە: نالی
مایل
حەزکردوو.

دەسا لادە سەری زوڵفت لەسەر ڕووت
کە ڕووتی ڕووتم و مایل بە تاوم
سەرچاوە: نالی
موشکیل
زەحمەت،

ئەم سەرسەری بازانه کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنه ساعیدی شاهێکی وەکوو من
سەرچاوە: نالی
موضەمەحیل
فەوتاو.

دڵ موضمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەطرە لە یەمدا
سەرچاوە: نالی
موعتەدیل
گونجاو. فێنک.

کام ئاب و هەوا ؟ موعتەدیلی نەشئو نوما بێ
یەعنیی لە وەسەط کانییە گەرمێکی تێزابێ