تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گڵ و بەرد
وادیارە مەبەست لێی ئەو گڵمتک و بەردانەیە کە سۆفی لەکاتی (خەتمە) دا لەجیاتی تەزبێح بەدەستیەوە ئەگرن.

لە خەڵوەت هاتەدەر صۆفیی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە
سەرچاوە: نالی
زەنگڵه
زەنگ.

تا چاکی نەکەی پڕ له هەوا سینەیی « نالیی »
وەک زەنگڵه ئاوازەیی ناڵه ی دڵی نایێ