تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پەرچەم
زوڵف.

سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
سەرچاوە: نالی
پەتک
ئەو بەنەی بەڕە و جەواڵی لێ دروست ئەکەن.

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی؟!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
پەخشان ئەوراق
گەڵا. ک ا غەز.

شەبنم کە نەظم و نەثرە لە ئەوراقی غونچەدا
گۆیا بووە بە زار و زوبان و ددان و پووک:
سەرچاوە: نالی
پەروین
چەند ئەستێرەیەکی وردن لە دەوری ئەستێرەی (ثەور) کۆبوونەتەوە.

بێ قسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو
هەتکی شوعلەی بەرق و نەظمی دائیرەی پەروین دەکا
سەرچاوە: نالی
پەروێزە
بێژنگ.

سەراپا هەروەکوو حەڵقەی زڕێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم
سەرچاوە: نالی
پەرچەم
مووی ناوچاوان کە دێتەوە بەسەر ڕوودا.

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
سەرچاوە: نالی
پەرێشان
بڵاو.

پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی صەبای چین و خەطای لێ داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
پەرێشانی
بڵاویی.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
پەشم
هیچ و پوچ.

سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێ خارە، گوڵزاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
پەشم
خەیاڵی خاو. خوریی و موو.

بە حەققی تاری کاکۆڵی سەراپا لوولی ئەو شۆخە
ئەگەرچی پەشمە، ئەمما دڵ لە طوڕڕەی زوڵفی سەودایە
سەرچاوە: نالی
پەچە
ڕووپۆش.

پەچەیی پەرچەمی و پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگەشەوە کوڵمی تیا
سەرچاوە: نالی
پەڕی تیر
پەڕێکی تیژ بووە بەسەر تیرەوە، کە تیرەکەیان تەقاندووەتە کەسێک و لێی داوە پەڕە تیژەکەی پیا چووە و لە لەشیا ماوەتەوە و تیرەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە.

چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
سەرچاوە: نالی
پەڵاس
فەرشێکی ڕەنگاو ڕەنگه له خوریی ئەچنرێ، کورکی نییە، وەک سوابێ وایە. به کراسی زبر و ئەستوریش ئەڵێن که دەورێشان لەبەری ئەکەن.

فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکه، سەرینی بەرد
بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە
سەرچاوە: نالی
پەی دەکا
پەیکردن واتە بڕینەوە. لێرەدا کینایەیە له سمین و لەتکردن.

دڵ پەی دەکا نیگاهی سەهمی موژەی سییاهی
ڕەمزی هەموو بەڵایە، غەمزەی هەموو موصیبه
سەرچاوە: نالی
پەی کردن
بڕینەوەی چوار پەلی وڵاخە..

خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەی کەر دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
پەی کەر
ئەوەی پەی ئەکا.

خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەی کەر دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
پەیام
نامە یا هەواڵی نێرراو.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە