تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کەففی پێ
بەری پێ.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
سەرچاوە: نالی
خاکی بەری پێت
ئەو خاکەی تۆ بەسەریا ئەڕۆی.

خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بەسەردا
سەرچاوە: نالی
پڕ پێچش
ئەوەی لوولیی زۆر تیابێ.

تا تایی سەری طوڕڕەیی پڕ پێچشی با دا،
هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا
سەرچاوە: نالی
پێشانیی
ناوچاوان.

هەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم
سەرچاوە: نالی
پێشخزمەت
خزمەتکار.

پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێشخزمەتی زۆر چاکم..
فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!..
سەرچاوە: نالی
پێشین
کۆن،

(معاذ اللە) کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ
کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا!
سەرچاوە: نالی
پێمەلە
جۆرێکە لە جۆرەکانی مەلە، ئاوی زیاتر بە پێ تیا لە ڕێ لائەدرێ.

بنواڕە وشکەصۆفیی و ڕەقصی بە هەلهەلە
دیسان لە بەحری وشکی هەوا کەوتە پێمەلە
سەرچاوە: نالی
پێچ
لوول خواردن.

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
سەرچاوە: نالی
پێچ و شکەن
لوول و تێکشکاوە. چەمیوە و ئەڵقە و ئەڵقە.

ئەو سیلسیلە وا میشگی خەتا نێوی براوە،
پڕ پێچ و شکەن، خەم بە خەم و، حەڵقە کراوە،
سەرچاوە: نالی
پێچش
پێچ و ئەڵقە خواردن و لوولبوون.

سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دو تایە
هەر پێچشی تایێکی صەد ئاشووبی تیایە
سەرچاوە: نالی
پێچیدە
لوولخواردوو و لە یەک ئاڵاو. شکستەڵ تێکشکاو. خەتی شکستە کە جۆرە خەتێکی فارسییە.

وەک طوڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم
وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم
سەرچاوە: نالی
پێچە
پەچە، پارچەیەکی ڕەشی تەنکە ژنان جاران ئەیاندا بە ناوچاویاندا بۆ ئەوەی نامەحرەم نەیانبینێ، ئیستاش هێشتا لە هەندێ شوێنا هەر باوە بەتایبەتی لەناو ژنانی بەساڵاچوودا.

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
سەرچاوە: نالی
دەپێون
وەک پێوانهکردن هەڵئەگۆزن. به پێوانەکردن.

دوو چاوی من کەوا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خۆی به پێوان