تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەبرووەتی
ئەبرووتی.

باری غەمی جان ئەبرووەتی تیر و کەمان کرد
یەعنیی قەدەکەی ئەلفی منە ئیستە کە دالم
سەرچاوە: نالی
جەلوەتیی
نیسبەتە ئە پاڵ جەلوە، واتە نومایش و دەرکەوتن.

بە صوورەت: جەلوەتیی، غەرقی عەلایق هەروەکوو خەڵقیی
بە مەعنا: خەلوەتیی، مەستی موناجات و موجەڕڕەد بێ!
سەرچاوە: نالی
خەلوەتیی
سەرچاوە: نالی
خەڵوەتنشین
ئەوەی لە شوێنێکی چۆڵدا بەتەنها دائەنیشی خەریکی خواپەرەستی ئەبێ.

ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، (جانی جانان) بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەتگوزین، ڕۆحی (عەزیزان) یاری غاری بێ!
سەرچاوە: نالی
خەڵوەتیی
ئەوەی بچێتە خەڵوەتەوە بۆ خواپەرستیی.

ئەی خەڵوەتیی مورائیی، بێ ڕەنگی خود نەمائیی
ڕەنگ زەردی عاشقیی به، نه ک زەردڕوو و شەقیی به
سەرچاوە: نالی
قووەتی دڵ
هێزی دڵ.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
سەرچاوە: نالی
حەلاوەت
شیرینیی.

خرچێکی مودەووەر، بە عەسەل ئاوی درابێ
نەختێکی لەبەر حوسن و حەلاوەت قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: نالی
خەڵوەت
گۆشەگیریی صۆفییانە کە ماوەیەک لە ژوورێکدا ئەمێننەوە و ناچنە دەرەوە. ئەوە جۆرە خواپەرستییەکی صۆفییانە.

لە خەڵوەت هاتەدەر صۆفیی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
سەرچاوە: نالی
شەقاوەت
بەدبەختی.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
قەسوەت
دڵڕەقیی.

ئەگەرچیی کوردی دووری شارەزووری قەسوەتم، ئەمما
وەسیلەم طەیبە و حیلمی شەفیع و فەضلی مەننانە