تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زاوییە
سووچ، گۆشە.

بێش و کەم بێ شکەم و حیرص، وەکوو طیفلی ڕەضیع
زاوییە بێشکەم و بێ شکم و بێ حییەلم
سەرچاوە: نالی
هاوییە
دۆزەخ. توونی قووڵ.

مەمخەرە هاوییەتی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
سەرچاوە: نالی
ڕاوییە
حوشتر یا هەر وڵاخێکی تر کە ئاوی پێ بگوێزنەوە. وشەکە بە عەرەبیی واتە (ئاودەر). جاران لە سەردەمی حەجدا بە وڵاخ ئاویان بەسەر ڕەشماڵی حاجییەکاندا بەشیوەتەوە.

تا بەکەی وەک ڕاوییە و سانییەی سێ پەل شکاو
بێ طەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و هەر بخۆم!
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئاهوویی بەڕ
وەک ئاسک لە بڕینی تەختاندا.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
باراویی
سەرچاوە: نالی
بەیضاویی
تەفسیرێکە ناوی (انوار التنزیل و اسرار التاویل)ە ئەبوو سەعید ناصیروددین عەبدوڵڵای کوڕی عومەری بەیضاویی دایناوە کە لە (٦٨٥ی. ک – ١٢٨٥،١٢٨٦ی. ز) دا مردووە.

لە قورئاندا بە (ما اُخْفِی لَهُمْ) مەکتووم و مەختوومە
بەیان نابێ بە تەفسیری دوصەد (کەششاف) و (بەیضاویی)
سەرچاوە: نالی
عاله می عولویی
جیهانی باڵا، مانگ و خۆر و ئەستێرەکان،

ئەو سێبەرە که عاله می عولووی له نوورییه
شەمس و نوجووم هەر چی لەواندا موقوڕڕەڕە
سەرچاوە: نالی
ماویی
شینی کاڵ، ئاسمانیی.

هەتا شەققەی فەلەک نەبوە بە کافووریی کفن، هەستە
کە ئەمشەو فرصەتە، هێشتا فەلەک ماویی، ئەتۆش ماوی
سەرچاوە: نالی
موساویی
چونیەک.

موساویی وەک یەک و لوولن لە هەر دوو لاوە زولفەینی
نموونەی عەکسی حەرفی (میم) و (نوون) و (واوە) زولفەینی
سەرچاوە: نالی
مونزەویی
گۆشەگیر و که نارەنشین،

نەباتاتی زەویی وەک مونزەویی هاتوونه دەر، یەعنیی
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرەست و عاشقی ڕووتن
سەرچاوە: نالی
ڕاویی
ئەوەی قسەی پێغەمبەر ئەگێڕێتەوە دەماودەم.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە