تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مەن ص وور
حوسەینی کوڕی مەنصووری حەللاج، یەکێکه له خواناسانی بەناوبانگی سەدەی سێهەمی کۆچیی. که وەجدی صۆفییانه ئەیگرت دەستی ئەکرد به هاواری (انا الحقّ)). سەرنجام لەسەر قسەی مەلاکانی بەغدا گیرا و هەشت ساڵ خرایە بەندیخانه وە، له سەردەمی خەلیفە ئەلموقتەدیری عەبباسیدا له زیندان هێنایانه دەرەوە و هەزار داریان لێدا و هەردوو قاچیان بڕییەوە و لاشەکەشیان سووتاند، ئەڵێن گوایە که خوێنەکەشی ئەڕۆیشت ڕستەی (انا الحقّ)) ی ئەنووسیی.

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی (مەنصور) ە ئەمشەو
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
گرفتار. تێکەڵ.

ئالوودە نەبێ دا، بە زەبوونگیریی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئابنووس
درەختێکە دارەکەی زۆر قورس و ڕەقە.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
سەرچاوە: نالی
ئاخیر و ئەووەل
هەموو وەچەکانی ئادەمیزاد لە سەردەمی هاتنی پێغەمبەرەوە تا ڕۆژی قیامەت.

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و، مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەذیری خوێش و بێگانە
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
تێکەڵ. شتێ لە شتێکەوە گلابێ.

دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک
خوێنی من ثابیتە، باطیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
ئاهووی تەتاریی
جۆره ئاسکێکە ناوبانگی به چاوجوانیی دەرکردووه.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: نالی
ئاهوویی بەڕ
وەک ئاسک لە بڕینی تەختاندا.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
ئاگرەسوور
کینایەیە له گورج و گوڵیی و دەستوبرد.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
سەرچاوە: نالی
ئاڵوواڵا
ڕەنگاوڕەنگ.

کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ و واڵاتە
کە شیبهی کاکوڵی ژۆلیدە سەرگەردانی سەودا بێ
سەرچاوە: نالی
ئەبرووەتی
ئەبرووتی.

باری غەمی جان ئەبرووەتی تیر و کەمان کرد
یەعنیی قەدەکەی ئەلفی منە ئیستە کە دالم
سەرچاوە: نالی
ئەبوولەهەب
یەکێکە لە ناوەکانی ئاگر، ئیشارەتیشە بە ناوی ئەبوولەهەبی مامی پێغەمبەر.

داری ئیراک و داری هیند هەردوو کە عوودە ئیسمیان
هەمدەمی سوننەتە ئەوەم مەیلی ئەبوولەهەب دەکا
سەرچاوە: نالی
ئەستوون
هەسوون، کۆڵەکە، ئەو دارەیە کە ئەدرێتە ژێر تەختەی دەوار.

وەک خەیمە بە پەردێکی دو ئەستوونە بە پا بێ
سەر تیلەکی نەختێ بە نەزاکەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
ئەستوونی حەننان
کۆڵەکەیەک بووە لە مزگەوتی پێغەمبەر دا لە مەدینە، لە کتێبەکانی سیرەتدا هەیە کەوا پێغەمبەر (د. خ) بەرلەوەی مینبەر و میحراب بۆ مزگەوتەکەی دروست بکا، ئەچوو پاڵی بە کۆڵەکەیەکەوە ئەدا خوتبەی ئەخوێندەوە. پاشان کە مینبەری بۆ مزگەوتەکەی دروست کرد، کۆڵەکەکەی بەجێهێشت. کۆڵەکە دەستی کرد بە زیڕەزیڕ و گریان... پێغەمبەریش چوو باوەشی پیاکرد و دڵی دایەوە.. ئەویش بێدەنگ بوو و لە زیڕەزیڕ کەوت..

کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختیی
دەناڵێنن لە شەوقی طەیبە وەک ئەستوونی حەننانە
سەرچاوە: نالی
ئەستوونە زێڕینە
کۆڵەکە زێڕینە، (قوس قزح).

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا
سەرچاوە: نالی
ئەنگووت
هەڵی کرد.

هەناسەم زوڵفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی
نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابورد و نەرگس هەر لە خەودایە
سەرچاوە: نالی
بانگ ی دووهەم
بانگی سبەینان. بانگ کردن.

فەرمووتە کە بانگم کە، شەوێ، دێمە کەنارت
قوربان! وەرە شەو ڕۆیی، ئەوا وەعدەیی بانگە
سەرچاوە: نالی
بلوور
سەرچاوە: نالی
بلوورین
شوشەیی.

کاسێکی بلوورینی نخونیی لە سەرابێ
نەختێکی لەبەر مەوجی لەطافەت قڵەشابێ