تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
قەرنی غەزالە
شاخی ئاسک. یەکەم سەردەرهێنانی خۆر لە سبەینێدا.

شەوەمما، شەوچراغی جەدی و ثەور و مەرتەعی شامی،
دوصەد قەرنی غەزالە و قۆچی صوبحی عیدی، قوربانە
سەرچاوە: نالی
مانی
هونەرمەندێکی ئێرانی بووە ناوبانگی بە وێنەی جوان کێشان دەرچووە.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
مەخزەنی ئەسرار
جێگای ڕاگرتنی ڕاز و نهێنی.

هەم گوڵبەنی بێ خاری، هەم مەزرەعی ئەزهاری
هەم مەخزەنی ئەسراری، ئیثباتی مەزایا کچ
سەرچاوە: نالی
مەخزەنی طەبع
شوێنی چاپ.

لایقی مەخزەنی طەبعە هەمو کەنزی غەزەلم
قابیلی ضەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەثەلم
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی دووهەم
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی یەکەم
ئەسپی کۆتەڵ. جاران لە هەندێ ناوچەی کوردستان کە گەورە پیاوێک بمردایە ئەسپێکی تا بڵێی شۆخ و جوانیان ئەهێنا ئەیانڕازاندەوە، جل و بەرگی مردووەکەیان ئەدا بەسەردا و بە گۆرانییەکی تایبەتیی ئەیانلاواندەوە و خەڵکیش بۆی ئەکەوتنە شین و شەپۆڕ. بەوەیان ئەوت کۆتەڵ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
سەرچاوە: نالی
پەرێشانی
بڵاویی.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
ڕەیحانی
بۆنخۆش وەک ڕێحان،

حەبیبان هەمدەمی ئاهوو دەنۆشن ڕاحی ڕەیحانیی
ڕەقیبان هەمدەمی ئاه و دەکێشن دووکەڵی تووتن
سەرچاوە: نالی
کانی ئاسکان
کانی و سەراوێک بووە لە ڕۆژاوای سولەیمانییەوە، ئیستا گەڕەکێکە. لە سەردەمی بابانەکاندا، وەک لە شیعرێکی شێخ ڕەزاوە. دەرئەکەوێ، مەیدانی ڕمبازی و پێشبڕکەی سواریی بووە.

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟!
سەرچاوە: نالی
کانی با
کانی و سەراوێکە لەودیوی گردی سەیوانەوە سەیرانگای بەهارانی خەڵکی سولەیمانییە. نەزەرگەی شەخسێکیشە ئەڵێن چاککردنەوەی باداریی گرتووەتە خۆی.

ئایا بە جەمع و دائیرەیە دەوری (کانی با) ،
یاخۆ بووە بە تەفریقەیی شۆڕش و نوشوور؟!
سەرچاوە: نالی
کوانی
کێوەکانی، یان کَوانی

شَوانیِ (سُلَیمانیِ) و صَبایْ (پیرْ مَصورَ) کَیْ
کِوانیِ (قَرَەداغٌ) و هَوایْ (دارِ زَرْدِ) ەِ