تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
یەقین
باوەڕ، ئیمان.

گۆچانی غیرەتت لە ملمدا موعەوذە بێ
تا موژدە دێ کە نووری یەقینم موظەففەرە
سەرچاوە: نالی
ئەوراقی خەزان
گەڵای پایز.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
باقی
نەبڕاوە و هەمیشەیی.

لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقیی!
(حەبیبە) طوڕڕەیی طەوقی ملیی (شیرین) و (عەذرا) یە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
خاریقی عادات
ئەو کردارانەی لە توانای هەمووکەسدا نین و خواوەند بەهرەی لێهاتنیان تەنها بە هەندێ کەسی هەڵبژاردەی خۆی ئەدا.

« نالیی » یەک و ئەو کەس کە تەماعی غەزەلی بیست
مەعلوومی بووە زۆر و کەمیی خاریقی عادات
سەرچاوە: نالی
زەرق و زەڕڕاقی
سەرچاوە: نالی
ساقی
مەیگێڕ. جاران لە کۆڕی خواردنەوەدا کچانی شۆخ مەییان گێڕاوە، لەوەوە (ساقی) بووە بە کینایە لە کچی جوان. ئەقداح

ساقی! وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح
بەم ڕاحە، لەسەر ڕاحە، دەڵێن ڕاحەتی ئەرواح
سەرچاوە: نالی
صیدقی نییەت
ڕاستیی نیاز.

بۆ جیواری حەق لە هەر جێ صیدقی نیییەت کافییە
من لە (بیت اللە) ئینشەڵڵا (بأذن اللە) دەڕۆم
سەرچاوە: نالی
طاقی کیسرەوی
تاقی کیسرا کە پاشماوەکەی لە نزیکی شاری سەلمان پاکەوەیە.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
سەرچاوە: نالی
عاشقی زارت
تۆ کە لاواز و بێ گیانە، یا عاشقی دەمت چونکە (زار) بە مەعنا دەمیش هاتووە.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
سەرچاوە: نالی
عیشقی مەجازی
لای ئەهلی دڵ عیشق دوو جۆرە، عیشقی حەقیقی کە عیشقی خوایە و عیشقی مەجازی کە عیشقی جینسییە.

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: نالی
فاقی دا
لەڕ بوو. چەمییەوە.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
فەرقی سەر
تەوقی سەر.

تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەس گریی و دەس کوژی
فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا
سەرچاوە: نالی
وەرەقی دیدە
ئەو کاغەزەی ئەدرێ بەسەر دەموچاودا بۆ شاردنەوەی، دێوجامە.

صۆفییان هاتنە مەجلیس وەرەقی دیدە بشۆن
لەکن ئەو دێمییە وشکانە لە دەریا نییە باس
سەرچاوە: نالی
ڕەققی
سابوونی ڕەقیی.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس