تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
با قین
لەگەڵ ڕق و کینەدا. یاخود جەمعی (باقی) یە واتە ماونەتەوە.

هەموو ذەڕڕاتی میهری ڕووتە با قین
خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین!
سەرچاوە: نالی
بەردی به قیمەت
(احجار کریمة).

گوتم: ئەی ماه، دڵی من به دڵی خۆت بکڕە!
گوتی: من بەردی به قیمەت به کەبابی نادەم
سەرچاوە: نالی
قابیلی قیسمەت
ئەوەی بە بەشی خۆی ڕازی بێ یا ئەوەی بۆ دابەش کردن بشێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
قیا
کورت کراوەی (قیام) یا (قیامەت) ە.

مەمخەرە هاوییەتی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
سەرچاوە: نالی
قیاسی موثبەت
له عیلمی مەنطیقدا (قیاس) به دوو ڕستە ئەڵێن هەر یەکی لای کەمی له دوو وشە پێک دێن. جا ئەگەر هەردوو ڕستەکە مەعنای بوونیان ئەگەیاند، ئەوە قیاسەکە قیاسی موثبەتە و دیارە ئەنجامەکەشی هەر هەر بوون ئەگەیەنێ.

وەک قیاسێکی که موثبەت بێ، نەتیجەی بێتەجێ
حەمدو لیللا شەهـ که عالیی جا بو، خالیی جا نەبوو
سەرچاوە: نالی
قیباب
جەمعی قوببەیە.

دوککانی توحەف، کانی حەیا، کانیی بەقا بێ
قوببەی لە قیبابی نوقەبا بێ، نەقوپابێ
سەرچاوە: نالی
قیبله
ماڵی خوا له مەککە که موسوڵمانان پێنج فەڕزە ڕووی تێ ئەکەن.

که تۆی قیبله، دەمت سا بێنه، قوربان!
لەسەر قوبله دڵم مەشکێنه، قوربان!
سەرچاوە: نالی
قیبله برۆ
ئەوەی برۆی بووە به قیبله ی دڵداران،

غلیمانه، گوتم، خاڵی لەطیفت که له سەر دا
ئەم قیبله برۆیانه که غارتگەری دینن
سەرچاوە: نالی
قیبلە
یار، کە وەک قیبلە دڵان هەموو ڕووی تێ ئەکەن.

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
سەرچاوە: نالی
قیبلە قوزە
ئارەزووباز و شەهوەتپەرست.

گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
سەرچاوە: نالی
قیبلەیی حاجات
ئەو شوێنەی موحتاجان ڕووی تێ ئەکەن.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
قیرووسییا
کینایه یە لەوەی به هیچ دابنرێ و گوێی نەدرێتێ ئەگەر له ناوبچێ یاخود (قیر و سییا) یه واتە قیر و ڕەش.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
قیطمیر
ناوی سەگەکەی ئەصحابولکەهفە.

(کهف الأنام) ی هیجرەتی ئەصحابی بێ ڕوقوود!
بیکه به خاکی خادیمی قیطمیری ئەو دەرە
سەرچاوە: نالی
قیندیل
سەرچاوە: نالی
باقییە
ماو.

تۆ باقییەیی ساقییەیی صەحنی چەمەن بە
مەیدان هەمو مەی دانە بە کاسات و بە طاسات
سەرچاوە: نالی
بەقیع
جنة البقیع.

ئێمە بەقیعی غیرەتی تۆمان حەظیرەیە
ئەم نەفسە گورگە مێشە شەیاطینی عەسکەرە
سەرچاوە: نالی
بەقییە
پاشماوە.

بەقییەی عومری ضایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ
حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقصانە
سەرچاوە: نالی
بەلقیس
شاژنی یەمەن.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا
سەرچاوە: نالی
تەدقیق
وردەکاریی.

بۆ توند و ڕەقیی مەتنی مەتینی حوکەما بێ
تەدقیقی ئەمیش سیڕڕە دەبێ خوفیە ئەدا بێ
سەرچاوە: نالی
تەرەققیی
سەرکەوتن و بەرزبوونەوە.

وەک قافی زەمین قابیلی ئیمکال و تەرەققیی..
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی!
سەرچاوە: نالی
حەقیقەت
ئەو وشەیەی بۆ مەعنای ڕاستەقینەی خۆی بەکارهێنرابێ.

ظاهیر و باطین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز
ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری « نالیی » کەس نەما
سەرچاوە: نالی
دەقیق
ورد و باریک.

« نالیی » بە داوە شەعری دەقیقی خەیاڵی شیعر
بۆ ئەو کەسەی کە شاعیرە صەد داوی نایەوە
سەرچاوە: نالی
دەقیقیی
بە وردیی. وەک ئارد.

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقیی مەثەلە هەرچی دەبێژم
سەرچاوە: نالی
ساقیی
مەیگێڕ، کینایه یە له یار.

وەرە ساقیی! بەشین و نەدب و واوەی
ئەوا فەرشی حەیاتی خۆم دەکەم طەی
سەرچاوە: نالی
ساقییە
ئاوگێڕ.

تۆ باقییەیی ساقییەیی صەحنی چەمەن بە
مەیدان هەمو مەی دانە بە کاسات و بە طاسات
سەرچاوە: نالی
سەقیم
نەخۆش. ڕستەیەک کە مەعناکەی نەیەت بەدەستەوە. پڕ لە هەڵە.

لە شەرحی هەیئەتی مەتنی بەدەن کە هەر جوزئی
سەقیمە، عاجزە تەصحیح و ڕابیطی تەدبیر
سەرچاوە: نالی
سەلیقیی
لە (سەلیقە) وە هاتوو، ئەوەی لەخۆیەوە بێت و خۆ پێوە ماندوو کردنی نەوێ.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی
سەرچاوە: نالی
شەقیی
سەرچاوە: نالی
عەقیق
ئافیق، بەردێکی گرانبەهای سووری ترە.

مروارییی ئەشکم وەکو یاقووتی، ڕەوانە
ساقیی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقیی..
سەرچاوە: نالی
عەقیق
مووروویەکی سووری گرانبەهایە.

گوێت لە ئاوازی سوروشکی من گرانی گوارەیە
غافڵی لەم دوڕڕی بەحرەین و عەقیقی کانییە
سەرچاوە: نالی
عەقیم
نەزۆک.

هەر چاوەیێ کە وشک و عەقیمی بوڵەندییە،
وەک طەبعی من بە نەظمی خوشی نەغمە زایەوە
سەرچاوە: نالی
عەکسی بەقیع
پێچەوانەی بەقیع که (عەبیق) ه واتە بۆن و بەرامەی خۆش. ئیشارەتیشە بۆ گۆڕستانی (جنة البقیع) که یەکێکه لە گۆڕستانه بەناو بانگەکانی موسڵمانان و بەشێکی زۆر له هاوڕێ گەورەکانی پێغەمبەر لەوێ نێژراون.

طەیبه که یەعنی عەکسی بەقیعی هەموو عەبیر
طەیبه که یەعنی مایەیی ئەو ئەو میشکی ئەذفەرە
سەرچاوە: نالی
موقیڕ
پێلێنەر.

خەوفی من لێرە لەبەر زۆریی گوناهە یەک بە صەد
گەرچی عاصیی و موذنیبم ئەمما موقیڕڕ و بێ درۆم