تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گەزەند
زیان.

چاوی من بەحری موحیطی تۆیە بۆ دەفعی گەزەند
لێت موعەییەن بێ کە « نالیی » گوڵ بە دڵ پەرژین دەکا
سەرچاوە: نالی
تازە جەوان
جوانی لە تافی لاوێتیدا.

ئەی تازە جەوان! پیرم و ئوفتادەوو کەوتووم ،، تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدەرە دەستی شکستەم، کە بەسەرچووم ،، قوربانی وەفاتم
سەرچاوە: نالی
دەسرازە
دوو پارچە قوماشی بەر و پشتدارە، لۆکەی تێ خراوە و پەتێکی هۆنراوەی ڕەنگاوڕەنگی پێوەیە، مناڵی ناو بێشکه ی پێ ئەپێچرێتەوە، پارچە قوماشەکان بەسەر سنگ و سک و قاچی مناڵەکەدا دێنەوە و، پەتەکەش بەسەر ناوی بێشکەکە و غەوارەکەی نێوان کەللەکانیا.

دوودی سەر میچی گوڵەنگی لەتلەتی دەسرازە کۆن
بان و دیواری به میثلی لانکەی ئەجزا شکاو
سەرچاوە: نالی
سەراوێزە
سەری داهێڵراو و شۆڕکراوە.

بە سەراوێزەیی چاوێنەییی کەللەی سەریان
لە کەی و قەیصەر و ئەسکەندەر و دارا نییە باس
سەرچاوە: نالی
شەرزە
شێر بەچە، شێرزاد، ئازا.

ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی صەد شێری شەرزە!
سەرچاوە: نالی
عەجووزە
پیر و فەرتووت.

بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکو حۆریی جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم طەڵاق؟!
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
غەمزە سووک
ئەوەی بە تیلی چاو ئیشارەتێکی زۆر کەم بکات.

ئەی شۆخی بێ نیاز و گرانناز و غەمزە سووک!
تیری موژەت نیشانەیی دڵ کون دەکا بە نووک
سەرچاوە: نالی
قیبلە قوزە
ئارەزووباز و شەهوەتپەرست.

گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
سەرچاوە: نالی
هیزە
حیزه، نامەرد. خیگەی ڕۆن تێکردن.

بو غضت له ضە عیفان چییە قوربان، وەکو قەصصاب
بەو خەزز و بەزی ڕیشوەتە، ئەی هێزە، قەڵەو بە!
سەرچاوە: نالی
هەرزە
ئەوەی باش پەروەردەی دانەدرابێ.

دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە « نالیی »!
کە موطڵەق چا نییە ئینسانی هەرزە
سەرچاوە: نالی
هەرزە مەرەس
ئەو تانجییەی بە ڕەحەتیی نەدرێتەبەر بۆ ڕاو.

گەردەن کەچی تۆم بێ کەشش و ڕست و قەلادە
وا ظەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم
سەرچاوە: نالی
هەرزە نویس
ئەوەی شتی پڕوپووچ ئەنووسێ.

« نالیی » حەریفی کەس نییە، ئیلف و ئەلیفی کەس نییە
بەیتی ڕەدیفی کەس نییە، هەرزە نویسە، گەپ دەکا
سەرچاوە: نالی
پەروێزە
بێژنگ.

سەراپا هەروەکوو حەڵقەی زڕێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم