تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
زەمەن
کات.

فەلەکی میهر مەهی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی
کەوکەبەی ئەنجومیی و دائیرەیی ئەنجومەنی
سەرچاوە: نالی
زەنابیل
جەمعی (زەنبیل) ە، جۆرە سەبەتەیەکی دەستییە میوە و سەوزە و شتی وای تێ ئەکرێ.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
زەنبوور
مێش هەنگ، مەبەست لێی ئارەزووی بنیادەمە.

بە غەیری (عەن) کە لە بۆ نەزع و عەزلی زەنبوورە
کە ژاری ماری نەچێژی عوسەیلەیی هەنجیر
سەرچاوە: نالی
زەند و زەندە
دوو وشەی عەرەبین، دوو جۆرە دارن، سەروویان زەند و ژێروویان زەندەیە، لە بەیەک گەیاندن و لێکدانیان ئاگر پەیدا ئەبێ.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
سەرچاوە: نالی
زەنگ و قۆڕ
ئەو زەنگلەی ئەکرێتە ملی وڵاخی باریی کاروان لە سەفەری دووردا و لەدوورەوە دەنگی دێ.

قەطاری زەنگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر لەسەر کێوان
دەڵێی زیڕەی صەدای قاز و قوڵنگی ئەوجی کەیوانە
سەرچاوە: نالی
زەنگڵه
زەنگ.

تا چاکی نەکەی پڕ له هەوا سینەیی « نالیی »
وەک زەنگڵه ئاوازەیی ناڵه ی دڵی نایێ
سەرچاوە: نالی
زەنگی
ڕەش.

پەرچەمی سونبولیی و، قەددی  (قضيب البان) یی
زوڵف بەهلوولیی و، خەط زەنگیی و، وەجهی حەسەنە
سەرچاوە: نالی
زەنگیی
قولەڕەش که جاران کۆیله بوون و کڕراون و فرۆشراون.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
زەنەخدان
چاڵایی سەر چەناکە.

شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
سەرچاوە: نالی
زەهرا
جوان. سەما

شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقصی
شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا
سەرچاوە: نالی
زەهرفرۆش، سرکەفرۆش
کینایەیە لە ڕووگرژ و ڕووترش.

دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ
دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
سەرچاوە: نالی
زەڕ
زێڕ.

حوققێکی زەڕی صافی لەسەر بانی نرابێ
نەختێکی بە صەد صەنعەتی (مانیی) قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: نالی
زەڕتا
ئەوەی تاڵەکانی لە زێڕ بێ.

کەوا زەڕتایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاقە
مەڵێ خورشیدی ئافاقە، بڵێ میهرێ کەوا تاقە
سەرچاوە: نالی
مافیها ی زەمان
ئەوەی لە جیهاندا هەیە.

غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە (مافیها) ی زەمان بڕیاوم ئەز
سەرچاوە: نالی
ئەزەل
ئەوەی نەبوونی لێ پێش نەکەوتبێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
بابزەن
شیشی کەباب.

مەستانە هەڵستێت و بە کوێریی ڕوقەبا بێ
ئەم بابزەنە گەرم و تەڕی کا بە کەبابێ
سەرچاوە: نالی
دۆزەخیی
جەهەننەمیی.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
سەرچاوە: نالی
زمزەمه
هەرا و زەنا.

له دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم،
وەلوەلەی حەلق و گەرووی « نالیی » له گەردوون بەدەرە
سەرچاوە: نالی
زەلزەلە
بوومەلەرزە.

ئەو بابە کە فەتح و ظەفەری قەلعەیە قەلعی
با قەلعی بکا زەلزەلەیی هاذیمی لەذذات
سەرچاوە: نالی
زەمزەم
بیری زەمزەم لە مەککە.

بە مەلاحەتی تەکەللوم هەمو زەمزەم و مەلیحیی
بە فەصاحەت و تەبەسسوم هەمو کەوثەر و زولالیی
سەرچاوە: نالی
زەمزەم
بیرێکە لە مەککە، حاجیان ئاوی لێ ئەخۆنەوە بۆ پیرۆزیی و لێشی دێننەوە بۆ ماڵی خۆیان.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: نالی
زەمزەم
بیرێکە لە مەککە، خەڵکیی بۆ پیرۆزیی ئاوی لێ ئەخۆنەوە و حاجیی لێیشی دێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

دەفتەری ئەعمالی من، بێ قەطرەیێکی ڕەحمەت،
کەی بە صەد زەمزەم سیاهیی نوقطەیێکی لێ دەشۆم؟!
سەرچاوە: نالی
زەمزەمە
شەوق و سۆز.

فویووضاتی (صەفا) و (مەروە) هەروەک ناودان دەمدەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاریی بێ!
سەرچاوە: نالی
زەمزەمە
هەرا و زەنا.

هات زەمزەمەیی بولبول و ئاوازەیی قومری
هات بادی صەبا، دێن و دەچن عەرعەر و بانات
سەرچاوە: نالی
زەمزەمە
گۆرانی لەبەر خۆوە وتن.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: نالی
سەودازەدە
ئەوەی دەردی عەشق لێی دابێ.

سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێ خارە، گوڵزاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
غەزەل
جۆرە قوماشێکی گرانبەهایە.

من مەتاعم جاوە، چاوم! باخەبەر بێ موشتەریی
تا غەزەل سەودا نەکا لای تاجری چیتی بەقەم
سەرچاوە: نالی
فرزەند
کوڕ، مناڵ.

شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی » نالیی » چ ڕەقە، قەط غەمی فرزەندی نییە!
سەرچاوە: نالی
فورزەندی فەیلەقووس
ئەسکەندەری کوڕی فیلیپی مەکدوونی.

ئەی دڵ! خەراجی حاصڵی ظوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
سەرچاوە: نالی
قەڵبەزەن
بێکارە.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
سەرچاوە: نالی
لازەمان
ئەوەی لە کاتا نییە. کینایەیە لە خوا.

کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی
سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
سەرچاوە: نالی
موزەخرەف
ئەوەی خەریکی شتی هیچوپووچ بێ و خۆی هەر بەدیمەن جوان کردبێ.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
سەرچاوە: نالی
مونزەجیر
ئەوەی لەسەر کردنی شتێ لێی تووڕە ببن و ئەویش لە کردنی ئەو شتە دەسبەردار ببێ.

دڵ کەوا هەم قاسییە، هەم عاصییە، دوورە لە تۆ
مونزەجیر نابێ، کە حوببی تۆ لە قاصیی دانییە
سەرچاوە: نالی
مونزەویی
گۆشەگیر و که نارەنشین،

نەباتاتی زەویی وەک مونزەویی هاتوونه دەر، یەعنیی
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرەست و عاشقی ڕووتن