تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەرقەم
مارێکی پیسی کوشندەیه. ناوی ئەو ئەصحابەیەشە که پێغەمبەر (د. خ) و هەندێ له یارانی له سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا شەوان به نهێنی له ماڵی ئەودا کۆئەبوونەوە.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
ئەرقەم
ماری شڵ، پیسترین جۆری ماری کوشندەیە،

تاڵی بێ یار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چیی؟ ئەرقەمی چیی؟ سەم دەخۆم!
سەرچاوە: نالی
خەرقە
عابا. پاڵتۆ.

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لەبەرما
سەرچاوە: نالی
خەرقەپۆش
صۆفی.

خەرقە پۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری ذاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا
سەرچاوە: نالی
خەرقەی ئەزرەق
پاڵتۆی شین.

بنواڕە خۆشیی ڕەقصی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەر ضە، سەمایێ
سەرچاوە: نالی
زەرقا
شین، دەریا. کانییەکە لەسەر ڕێی مەدینە.

نەبوو ڕووم بێمە خاکی چاکی پاکی طەیبە، تا بیستم:
بە سەگ نابێ مولەووەث ئاوی زەرقا، بەحری ئیحسانە
سەرچاوە: نالی
سەرقەتار
سەرقافڵە.

ئەسیری سیلسیلەی بەندی مەهاری سەرقەتارت بم
کە دەمکێشێتە ڕەوضەی حەی وەکوو مەجنوونی دێوانە
سەرچاوە: نالی
غەرقە
غەرق، نوقم.

فەرقێکی هەبێ: داخڵی میحرابی ڕەجا بێ
چاوێکی هەبێ: غەرقەیی فرمێسکی بوکا بێ
سەرچاوە: نالی
فیرقە
تاقم.

زێر و زەبەر دەبن بە دو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
سەرچاوە: نالی
فیرقەت
جیایی.

باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ با قییە نیوە نەفەسێکم
سەرچاوە: نالی
فەرقی سەر
تەوقی سەر.

تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەس گریی و دەس کوژی
فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا
سەرچاوە: نالی
بەرق
برووسکەی هەور.

بێ قسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو
هەتکی شوعلەی بەرق و نەظمی دائیرەی پەروین دەکا
سەرچاوە: نالی
بەرق
شەوق دانەوە.

(بَرِقَ الْبَصَر) لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
(خَسِفَ الْقَمَر) لە ئیشراق قیامەتی جەمالیی
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
زەرق
ئارایش و ڕەنگاوڕەنگیی.

نەرم و زەرقیی خەرقەیی سالووسیان
شاهیدی زوورە زوبانی لووسیان
سەرچاوە: نالی
زەرق و زەڕڕاقی
سەرچاوە: نالی
غەرق
سەرچاوە: نالی
فەرق
تەوقەسەر.

فەرقێکی هەبێ: داخڵی میحرابی ڕەجا بێ
چاوێکی هەبێ: غەرقەیی فرمێسکی بوکا بێ