تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دانایی
زانایی.

هەر کەسێ ئیظهاری دانایی بکات و مەقصەدی
خود پەسەندی بێ، یەقین ئیظهاری نادانی دەکا
سەرچاوە: نالی
دانش
زانین.

ئەهلێکی وای هەیە کە هەموو ئەهلی دانشن
هەم ناظیمی عوقوودن و هەم ناظیری ئوموور
سەرچاوە: نالی
دانکەندن
کینایەیه لە دەسبەردار بوون.

هەر یارێ کە ماڵانگەڕ و بێگانەیە « نالیی »
کەندوومە ددانی طەمەعی بۆس و کەناریی
سەرچاوە: نالی
دانگ
بەشێک لە شتێک. کینایەیە لە کەمیی.

شاهێنی دو چاوت کە نیگا و مەیلی بە دانگە
کێشانی بە قوللابی دلاوێزی بژانگە
سەرچاوە: نالی
دانیی
نزیک.

ئەی مەطڵەعی ئەنواری هەموو قاصیی و دانیی ،، شەمسی صەمەدانیی
وەک ذەڕڕەیی بێ جیلوە نە مەوجوود و نە مەعدووم ،، جۆیایی بەراتم
سەرچاوە: نالی
دانە
دەنک.

پڕدانەیە، ئەمما نەوەکوو دانەیی چەڵتووک
بەحرم وتووە، نەک وەکو گۆلی مەرەزانە
سەرچاوە: نالی
دانە
ئەو گەنمەی لەبەر داوا دائەکرێ تا چۆلەکە بێتە سەری و ببێ بە تەڵەوە و ببێ بە تەڵەوە.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
شەش دانگ
سەرچاوە: نالی
دوڕدانە
دەنکی مرواری. فرمێسک.

بۆ فەوتی صەدف حەیفە بڕێژی دورەری ئەشک
ضاییع مەکە دوڕ دانە بە غارات و خەسارات
سەرچاوە: نالی
صەمەدانیی
خوایی.

ئەی مەطڵەعی ئەنواری هەموو قاصیی و دانیی ،، شەمسی صەمەدانیی
وەک ذەڕڕەیی بێ جیلوە نە مەوجوود و نە مەعدووم ،، جۆیایی بەراتم
سەرچاوە: نالی
اَبدان
جەمعی بەدەنه واتە لەش.

تَری عِینَۀَ اْاﻸب‍دانِ مِنْ (خاکٌ خُول ِ) ـهِ
تَری مَنْدَلَ اْﻷوْراقِ مِنْ تُوزُ گَرْدِهِ
سەرچاوە: نالی
دندان
سەرچاوە: نالی
زەنەخدان
چاڵایی سەر چەناکە.

شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
سەرچاوە: نالی
سوخەندان
قسەزان.

موخەصصەس بوو، مورەخخەص بوو بە ئەسرارێ کە تەقریری
ئەجەلل و ئەعظەم و ئەعلا لە تەعبیری سوخەندانە
سەرچاوە: نالی
شەوگەردان
جەمعی شەوگەردە واتە ئەوەی بە شەو بگەڕێ لە مانگ و ئەستێرە و بنیادەم و هەرچیی تر.

لە دووریی تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە « نالیی » وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە..
سەرچاوە: نالی
نادان
نەزان و نەفام.

کەس بە ئەلفاظم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبی مەعنا دەکا
سەرچاوە: نالی
ناودان
پلووسکی باراناو.

فویووضاتی (صەفا) و (مەروە) هەروەک ناودان دەمدەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاریی بێ!
سەرچاوە: نالی
ویلدان
جەمعی وەلەدە واتە کوڕ.

جەننەت پڕی ویلدانە، خادیم هەمو غیلمانە
خانم کە تێدا حۆرین، یەکسەر هەموو حەسنا کچ
سەرچاوە: نالی
ڕووگەردان
ڕوو وەرچەرخاندن.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
سەرچاوە: نالی
گەردان
سووڕاوە.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە