تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خەڵوەت
گۆشەگیریی صۆفییانە کە ماوەیەک لە ژوورێکدا ئەمێننەوە و ناچنە دەرەوە. ئەوە جۆرە خواپەرستییەکی صۆفییانە.

لە خەڵوەت هاتەدەر صۆفیی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
سەرچاوە: نالی
خەڵوەتنشین
ئەوەی لە شوێنێکی چۆڵدا بەتەنها دائەنیشی خەریکی خواپەرەستی ئەبێ.

ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، (جانی جانان) بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەتگوزین، ڕۆحی (عەزیزان) یاری غاری بێ!
سەرچاوە: نالی
خەڵوەتیی
ئەوەی بچێتە خەڵوەتەوە بۆ خواپەرستیی.

ئەی خەڵوەتیی مورائیی، بێ ڕەنگی خود نەمائیی
ڕەنگ زەردی عاشقیی به، نه ک زەردڕوو و شەقیی به