تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Compensating differentials
قەرەبووكردنەوەی جیاوازی. واتە ڕێژەی هەقدەست لە ئیشەكاندا كە جیاوازییە ناپارەییەكان (كە بەپێی پارە نین) قەرەبوو یان پڕ دەكاتەوە. بۆ نموونە، هەقدەستی ئیشێكی ناخۆشی وەك چەند مانگ كاركردن لە ئالاسكا زۆرە تا لە نزیك شارەكەتدا كار بكەی.
Deflating
دامساندنەوەی (داتای ئابووری). واتە پڕۆسەی گۆڕینی گۆڕاوی ''ڕواڵەتی'' یان گۆڕاوی پارەی ئێستا بۆ چەمكی ''ڕاستەقینە''. ئەمەش بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت: دابەشكردنی گۆڕاوێكە بەپێی پارەی ئێستا لەسەر پێنوێنی نرخ.
Discounting (of future income)
داشكاندنی (داهاتی داهاتوو). پڕۆسەی گۆڕینی داهاتی داهاتووە بۆ بەهای هەنووكەییەكەی. ئەم پڕۆسەیە بە هۆی فاكتەری داشكاندنەوە (discount factor) كە ڕێژەی سوودی گونجاو نیشان دەدات، بڕە داهاتی داهاتوو كەم دەكاتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر كەسێك بۆ ماوەی 2 ساڵ 121 دۆلارت پێ بدات و ڕێژەی نرخی گونجاو یان نرخی داشكاندن ساڵانە بە ڕێژەی 10% بێت، بەهای هەنووكەییەكەی بە هۆی داشكاندنی 121 دۆلارەكەوە و بەپێی فاكتەری داشكاندنی (〖1.10〗^2) هەژمار دەكرێت. بەو نرخەی (ڕێژەیەی) كە داهاتی داهاتووی پێی دادەشكێنرێت، دەڵێن ڕێژەی (نرخی) داشكاندن (discount rate).
Floating exchange rates
نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕا. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم بكەن.
Growth accounting
هەژماركردنی گەشە. تەكنیكی هەژماركردنی (دیاریكردنی) بەشداریی فاكتۆرە جیاوازەكانە لە گەشەی ئابووریدا. بە بەكارهێنانی تیۆریی بەرهەمداریی سنوورەكی، هەژماركردنی گەشە، گەشەی بەرهەم بۆ گەشەی كرێكار، زەوی، سەرمایە، خوێندن، زانیاریی تەكنیكی و سەرچاوە جیاوازەكانی تر جیا دەكاتەوە.
Inflation targeting
بەئامانجكردنی هەڵاوسان. ڕاگەیاندنی ئامانجێكی ناوگری فەرمییە بۆ ڕێژەی هەڵاوسان و دەربڕینی ڕاشكاوانەی ئەوە كە هەڵاوسانی كەم و جێگیر ئامانجێكی بنەڕەتیی سیاسەتی نەختینەییە. لەم ساڵانەی دوایدا زۆر وڵاتی پیشەسازی بەئامانجكردنی هەڵاوسانیان بە شێوەی نەرم و ڕەق ڕەچاو كردووە.
Nonaccelerating inflation rate of unemployment (NAIRU)
تاونەگرتنی ڕێژەی بەرزبوونەوەی بێكاری (NAIRU). ئەو ڕێژەی بێكارییە كە بە ڕێژەیەكی جێگیر بەرز دەبێتەوە. لە NAIRUدا، هێزەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نرخ و هەقدەست لە هاوسەنگیدان، كەوابوو هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی هەڵاوسان (بەرزبوونەوە) لەئارادا نییە. NAIRU ئەو ڕێژەی بێكارییە كە تێیدا چەماوەی درێژخایەنی فیلیپس، ستوونییە.