داشكاندنی (داهاتی
داهاتوو). پڕۆسەی گۆڕینی داهاتی داهاتووە
بۆ بەهای هەنووكەییەكەی.
ئەم پڕۆسەیە
بە هۆی فاكتەری داشكاندنەوە (discount
factor) كە ڕێژەی سوودی گونجاو
نیشان دەدات،
بڕە داهاتی
داهاتوو كەم دەكاتەوە.
بۆ نموونە،
ئەگەر كەسێك
بۆ ماوەی 2
ساڵ 121 دۆلارت
پێ بدات و ڕێژەی نرخی گونجاو
یان نرخی داشكاندن
ساڵانە بە ڕێژەی 10% بێت، بەهای هەنووكەییەكەی
بە هۆی داشكاندنی 121 دۆلارەكەوە و بەپێی فاكتەری داشكاندنی (〖1.10〗^2)
هەژمار دەكرێت.
بەو نرخەی (ڕێژەیەی) كە داهاتی داهاتووی پێی دادەشكێنرێت،
دەڵێن ڕێژەی (نرخی) داشكاندن (discount rate).