تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Diminishing marginal utility, law of
یاسای كەمبوونەوەی كەڵكی سنوورەكی. ئەگەر شمەكێك زۆر بە كار بهێنرێت، واتە زۆری لێ بە كار بهێنرێت، ئەوا كەڵكی سنوورەكییەكەی كەم دەبێتەوە.
Diminishing returns, law of
یاسای كەمبوونەوەی بەرهەم (یان دەسكەوت). واتە كەمبوونەوەی بەرهەمە بە هۆی بەكارهێنانی زۆرتر و یەكلەدواییەكی سەرچاوەیەك، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان. لە ڕووی تەكنیكییەوە، یاساكە ئەوەمان پێ دەڵێت كە بەرهەمی سنوورەكیی سەرچاوەیەكی گۆڕاو لە خاڵێكدا كەم دەبێتەوە، واتە چەماوەكەی بەرەوخوار دەبێتەوە.
Downward-sloping demand, law of
یاسای بەرەوخواربوونی لێژیی خواست. بەپێی ئەم یاسایە ئەگەر نرخی شمەكێك دابەزێت، بەكاربەر زیاتر ئەو شمەكە دەكڕێت، واتە خواستی بەكاربەر لەسەر ئەو شمەكە بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان.
Law of diminishing marginal utility
یاسای كەمبوونەوی كەڵكی سنوورەكی. سەیری یاسای كەمبوونەوەی كەڵكی سنوورەكی بكەن.
Law of diminishing returns
یاسای كەمبوونەوەی دەسكەوت (بەرهەم). سەیری یاسای كەمبوونەوەی بەرهەم بكەن.
Law of downward-sloping demand
یاسای لێژیی بەرەوخواربوونی خواست. سەلمێنراوێكی گشتگیرە، كاتێك نرخی شمەكێك بەرز دەبێتەوە (لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان) كڕیار كەمتر لەو شمەكە دەكڕێت. هاوشێوەی ئەمەش، كاتێك نرخ دادەبەزێ و هۆكارەكانی تر وەك خۆیان نەگۆرابن، ئەوا بڕی خواست زۆر دەبێت.
Okun’s Law
یاسای ئۆكیون. پێوەندییەكی ئەزموونكراوە كە لە لایەن ئارسۆر ئۆكیونەوە دۆزرایەوە و لە نێوان جووڵەی ناوبەناوی GDP و بێكاریدا هەیە. بەپێی ئەم یاسایە كاتێك كە GDPی هەیی بە ڕێژەی 2% لە بەرامبەر GDPی ماتەوەزەدا کەم دەبێتەوە، ئەوا ڕێژەی بێكاری بە ڕێژەی 1% پۆینت زۆر دەبێت (خەمڵاندنەكانی پێشتر ئەم ڕێژەیەی 3 بە 1 دادەنا.)
Say’s Law of Markets
یاسای سەی لەمەڕ بازاڕەكان. ئەم تیۆرییە دەڵێت ''خستنەڕوو خواستی خۆی بۆ پەیدا دەبێت''. جی بی سەی لە 1803 گوتی، لەبەر ئەوەی سەرجەم هێزی كڕین ڕێك یەكسانە بە سەرجەم داهات و بەرهەم، ئەوا خواستی زیادە یان خستنەڕووی زیادە ڕوو نادات. كینز ڕەخنەی لە یاسای سەی گرت و ئاماژەی بەوە دا پێویست ناكات یەك یەكەی زیاتری دۆلاری داهات بە تەواوی خەرج بكرێت (بۆ نموونە، مەیلی سنوورەكی بۆ خەرجكردن شەرت نییە یەك (unity) بێت.
Scarcity, law of
یاسای كەمی (دەگمەنی). بەپێی ئەم یاسایە، خستنەڕووی زۆربەی ئەو شمەكانەی خەڵك پێویستیانە، جگە لە شمەكی خۆڕایی (free goods) نەبێت، سنووردارە. ئەم چەشنە شمەكە بە گشتی دەگمەنە و دەبێ لە ڕێگەی نرخ یان هەر ئامڕازێكی ترەوە جیرەبەندی بكرێت.